دەوڵەتی تورک لە لوزەرن و لۆزان شەرمەزارکرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکە لە شارەکانی لوزەرن و لۆزان بە چالاکی شەرمەزارکرا. دژی داگیرکاری و خیانەت بانگەوازی ڕاپەڕین کرا.

لە شاری لوزەرن و لۆزانی سویسرا، هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکە بە چالاکی شەرمەزارکرا.

لوزەرن

کوردستانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لوزەرن لە وێستگەی ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە، لە چالاکییەکەدا خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان پیشاندرا.

هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لوزەرن لە مەلا شاهین گوتی: "هەرچییەک بێت با ببێت، بێگومان ئێمە سەردەکەوین".

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراو بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە، چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.

لۆزان

جەماوەر لەسەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لۆزان کۆبوونەوە و بێ وەستان درووشمیان بەرزکردەوە.

لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) خەدیجە کەنداڵ تیشکی خستەسەر خیانەتی پەدەکە و گوتی: "بەم هاوکارییە قێزەونە دەیەوێت خاکی کوردستان ڕادەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بکات. وەک گەلی وڵاتپارێز پشتگیری گەریلا دەکەین".

لەسەر ناوی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لۆزان، ڕەمەزان ئۆبا ڕاگەیاندراوێکی بە زمانی فەرەنسی خوێندەوە، ڕایگەیاند ئێستە هەرێمەکە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دەسووتێنرێت و چۆڵ دەکرێت.

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.