دەوڵەتی تورک و پەدەکە لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکران

هێرشی سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشوری کوردستان، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید شەرمەزارکرا.

دژی هێرشی چەکداری بۆ سەر کەنەکە لە باشوری کوردستان و کوشتنی نوێنەری کەنەکە دەنیز جەودەت بولبون، کوردستانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید هاتنە گۆڕەپانەکان.

کوردستانیان لە گۆڕەپانی سەرگلاس تۆرگێ کۆبوونەوە، سەدان بڵاوکراوەیان دابەشکرد. لە وتەکاندا ئاماژە بەوە کرا، نابێت مرۆڤ خیانەتی پەدەکە قبووڵ بکات، دەبێت مرۆڤ لە هەموو شوێنێک زیهنیەتی قڕکەر شەرمەزار کرد.

چالاکییەکە بە سەرپەرشتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک بەڕێوەچوو، چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "سوپای تورکی دەست‌بەخوێن، کوردستان جێبهێڵە" و "ئەردۆگانی بکوژ" و "پەدەکەی هاوکار" کۆتایی هات.