دەوڵەتی ئێران لە هێلسینکی شەرمەزارکرا

لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بە چالاکییەک دەوڵەتی ئێران شەرمەزارکرا.

٤ هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی موحسن مەزڵوم و محەمەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار و پژمان فەتحی ١٩ مانگ لە زیندان بوون، لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لەسێدارەدران. کوردانی هێلسینکی کۆبوونەوە و دەوڵەتی ئێرانیان شەرمەزارکرد.

چالاکییەکە لەبەردەم کونسوڵخانەی ئێران بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) و ڕێکخراوە کوردییەکان ڕێکخرا. لە چالاکییەکەدا وێنەی شەهیدان و پانکارتی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی ئێران بەرزکرانەوە.

چالاکییەکە بە گوتنەوەی درووشـم کۆتایی هات.