دوو زیندانی نەخۆش دژی گۆشەگیرکردنی ئیمرالی بەشدارییان لە مانگرتندا کرد
دوو زیندانی سیاسی نەخۆش بە ناوەکانی ئەلیف چەتینباش و ڕحان کاڤاک ئۆزبەک بەشدارییان لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیری لە ئیمرالی کرد.
دوو زیندانی سیاسی نەخۆش بە ناوەکانی ئەلیف چەتینباش و ڕحان کاڤاک ئۆزبەک بەشدارییان لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیری لە ئیمرالی کرد.
چالاکیی مانگرتن لە خواردنی نۆرەیی کە لە لایەن زیندانیانەوە کە بە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن دەستی پێکرد، لە بیست و دووهەمین ڕۆژدایە.
سیاسەتمەداران ئەلیف چەتینباش و ڕحان کاڤاک ئۆزبەک کە لە لیستی زیندانییە نەخۆشەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهدە)دان و لە سێهەمین گروپی چالاکوانانی زیندانی ژنانی سینجان لە ئەنقەرەن، پەیامێکیان نارد و داوای بەشداریان لە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.
'بە هێزی تێکۆشانی هاوبەش سەردەکەوین'
ئەلیف چەتینباش لە پەیامەکەدا ڕایگەیاندووە:" لە کاتێکدا کە ڕۆژانە ٥ ژن دەکوژرێن، ئابووریی لە دەستی سەرمایەدارەکاندایە، دەوڵەت نەتەوە بە پێکهاتەی فاشیستی و تاکڕەوانەی خۆی، ئیکۆلۆژی، ئاڵای داڕمانی بەرزکردووەتەوە پێویستی بە یارمەتی هەیە لە دژی هەموو ئەم قەیرانانە، ئەگەر ئەمڕۆ داوای ئازادی جەستەیی فەیلەسوفی سەردەم، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کە پارادایمی 'ئازادی ئیکۆلۆژی و دیموکراسی و ژنان'ی پەرەپێدا و خزمەتی گەلی کرد، نەکەین ئەی کەی دەیکەین؟
چەتینباش ئاماژەی بەوەدا کە بە هێزی تێکۆشانی هاوبەش سەردەکەون و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" دەبێت هەمووان بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان لەپێناو بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەجێبهێنن. هەوڵمانداوە لە ڕێگەی مانگرتن لە خواردن ئەم تاریکییە ڕووناک بکەینەوە و پێکەوە ڕۆژانی گەش ببینین. بەڵام لابردنی دەرگا و دیوارەکان بە هەوڵی هەموومانەوە دەکرێت."
'پێویستە هیچ کەس لە دژی گۆشەگیری بێدەنگ نەبێت'
هەروەها ڕحان کاڤاک ئۆزبەک لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، کە کلیلی ئارامی گەلانی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و داوای پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی کرد.
ئۆزبەک، لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی:" ئێستا هەموو جیهان دەزانێت کلیلی ئارامی گەلانی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. تەنانەت ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارادایمی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. هەر کەسێک ئەڵێ من دیموکراتم و هەروەها سەرجەم گەلی کورد دەبێت هەموو دژی گۆشەگیری دەنگیان بەرز بکەنەوە. هەر بۆیە پێویستە هەمووان ئاگادار بن و گوێ لە دەنگی زیندانەکان بگرن. پێش هەموو شتێک بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی بێ مەرج ئازاد بکرێن."