پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان لە٨ی ئاداردا دەخوێندرێتەوە
ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، پەروین بوڵدان، ڕایگەیاند کە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان لە گردبوونەوەکانی ٨ی ئاداردا دەخوێندرێتەوە.
ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، پەروین بوڵدان، ڕایگەیاند کە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان لە گردبوونەوەکانی ٨ی ئاداردا دەخوێندرێتەوە.
ڕێبەر ئاپۆ بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە ڕۆژی جیهانی ژنان ٤ گوڵە نێرگسی بە دیاری بۆ ژنان هەناردووە.
پەروین بوڵدان لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ژن نیوز باسی لەوە کرد کە پەیامێکی لە ڕێبەر ئاپۆەو بە بۆنەی ٨ی ئادار هەیە.
سەبارەت بە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان وتی: "لە هەموو کۆبوونەوەکان بە تایبەت لە دوایین کۆبونەوەکەدا بەڕێز ئۆجالان جەختی لەسەر پرسی ژنان کردەوە، یەکەم کۆبوونەوە لە کاتێکدا بوو کە دۆسیەی کوشتنی نارین لە کۆتایی هاتنی ئەنجامەکاندا بوو، زۆر بەداخ بوو، وتی، 'تاوانی زۆی دژی ژنان دەکرێت،کوشتنی ژنان زۆر بووە زۆر خەمگین بووم بەم کوشتنانە' ئاماژەی بە ئەو پەیامانە دا کە لەم کۆبونەوەیەدا سەبارەت بە ژنان، وەک پەیامی ٨ی ئادار رایگەیاندووە و وتی، ئێمە ئامادەکاریی بۆ ئەو پەیامانە دەکەین و ئەم پەیامە بۆ ژنان لە ٨ی ئاداردا لە هەموو بوارەکاندا دەخوێنرێتەوە. بەڕێز ئۆجالان پرسی،"پیاو چۆن دەتوانێت ئەو ژنەی بکوژێت کە ئەوەندەی خۆشی دەوێت؟ من ناتوانم لەمە تێبگەم." ئاماژه ی به وه شکرد که بۆ ڕێگریکردن له کوشتنی ژنان و منداڵان پێویسته بەرەنگاری ئەو عەقڵیەته ببنەوە و تێکۆشان بەرز بکرێتەوە. بەڕێز ئۆجالان ڕایگەیاند، دەبێت پەیامی ٨ی ئادار کە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و ڕونێسانس بۆ ژنان، لەگەڵ ژنان لە گۆڕەپانەکاندا هاوبەش بکرێن."