لە بانگەوازێکدا رێکخرانی چالاکیەکە داوایان لە هەموو ئازادیخوازانی کوردستان، ئێران و جیهان کردووە کە بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە زیندان، ئەشکەنجە، لەسێدارەدان و هەموو جۆرە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەئێران رۆژی شەممە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە Tor Brandenburger بەشداری گردبوونەوەکەیان بکەن.
گردبوونەوەکە لەلایەن کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەاڵتی کوردستان (کژار) – بەرلین، کانونی پەنابەرانی سیاسی ئێران – بەرلین، کۆلێکتیوی ژن، ژیان، ئازادی – بەرلین و لێژنەی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی ئێران – بەرلین ساز دەکرێت و لە بانگەوازەکەدا هاتووە: " بانگهێشتی هەموو ئازادیخوازان، دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان، خوێندکاران، کرێکاران، داواکاران و چالاکوانان (LGBTQIA)، چالاکوانانی دژی ستەمی نەتەوەیی، مافی مرۆڤ، ژینگە و کۆمەڵگەی کوییری ئێرانی و نێودەوڵەتی لە سەرانسەری جیهان دەکەین، بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لە گەڵ تێکۆشانی گەلان لە ئێران دا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ئەو سزا سەپێندراوانە، قەدەغەکردنی هەر جۆرە ئەشکەنجە و قامچی لێدان و ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی، بەردەوام و بەیەکەوە بێینە سەر شەقامەکان و ڕێگە نەدەین کۆماری ئیسلامی، خەڵک لە ئێران لە مافی ژیان و ئازادی خۆیان بێبەش بکات".
دەقی بانگەوازەکە:
هاوارمان دژ بە زیندان، ئەشکەنجە و لەسێدارەدان بەرزتر بێت!
بەرلین، رۆژی شەممە ٣ی ڤێوریەی ٢٠٢٤، کاژێر ١٢
ئازادیخوازانی ئێران، خەڵکی ئازادەی جیهان!
بە پیی هەواڵەکان لانیکەم٩٠ زیندانی لە مانگی ژانڤییەی ساڵی ١٤٠٢ و لە ساڵی ٢٠٢٣دا النیکەم ٧٤٦ زیندانی لەلایەن ڕژێمی فاشیستی ئێرانەوە لە سێدارە دراون، ئەمەش بەرزترین ڕێژەی ئێعدام بووە لە ئێران لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا و لانیکەم ٥٢ کەس لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون. لە ٣ی رێبەندانی ساڵی ١٤٠٢دا، محەمەد قەبادڵوو و فەرهاد سەلیمی لە زیندانی قەزاڵ-حەسار لە شاری کەرەج لە سێدارە دران و ژمارەیەک زیندانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و زیندانیی گشتی ئێستا لە مەترسیی لە سێدارەدان دان و مەترسیی جیددییان لەسەرە.
بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە دوای کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە سەرتاسەری ئێران دەستی پێکرد، بە توندی کۆڵەکەکانی حوکمڕانی ئیسالمی لە ئێراندا هەژاند و بەردەوامیی ئەو بزوتنەوە، کاربەدەستانی تاوانکاری ڕێژیمی ترساند. هەر بەم هۆیەشەوە خێرایی و چڕی توندوتیژی و ئەشکەنجە و سێدارەدانیان بە هەموو دڕندەییەوە زیاد کردووە و دڕندانە و بە بێ شەرمانە سزای سەدەی ناوەڕاستی قامچی لە جەستەی کرێکاران و ژنانی تێکۆشەر دەدەن کە دژی حیجابی بە زۆرەملی خەبات دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن ئەم بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە ببەزێنن. هەروەها بە زیادکردنی شەپۆلی سەرکوتکردن، سانسۆر، بانگهێشتکردن، دەستبەسەرکردن، سزای قورس، دووبارە دادگاییکردن، هەموو جۆرە ئەشکەنجە، قامچی، دانپێدانانی زۆرەملی و لەسێدارەدان، و ئازادانی بنەماڵەی داواکاران، خەڵکی ئازادیخوازیان لە ئێران دا لە هەموو لایەک وە زاڵە هێناوە.
ئێمە، دامەزراوە و لایەنە چەپ، دیموکرات، فێمینیست و کوییرەکان کە ئەم بانگەوازەمان واژۆ کردووە، لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ١٤(ی رێبەندانی )١٤٠٢، لە شار و وڵاتە جیاوازەکانی جیهان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی ببین بە دەنگی زیندانییەکان و بنەماڵەکانیان و گەلی ستەملێکراو لە ئێران.
با جیهان گوێبیستی ئەو دەنگە بێت و هاوارمان دژ بە زیندان و ئەشکەنجە و لەسێدارەدان تا هەرچی زیاتر بەرزتر بکاتەوە.
ئێمە بانگهێشتی هەموو ئازادیخوازان، دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان، خوێندکاران، کرێکاران، داواکاران و چالاکوانان (LGBTQIA)، چالاکوانانی دژی ستەمی نەتەوەیی، مافی مرۆڤ، ژینگە و کۆمەڵگەی کوییری ئێرانی و نێودەوڵەتی لە سەرانسەری جیهان دەکەین، بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لە گەڵ تێکۆشانی گەلان لە ئێران دا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ئەو سزا سەپێندراوانە، قەدەغەکردنی هەر جۆرە ئەشکەنجە و قامچی لێدان و ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی، بەردەوام و بەیەکەوە بێینە سەر شەقامەکان و ڕێگە نەدەین کۆماری ئیسلامی، خەڵک لە ئێران لە مافی ژیان و ئازادی خۆیان بێبەش بکات.
هەر لەو رۆژەدا، کاتژمێر ١٣:٠٠ لە بەرلین، گردبوونەوەیەکی گەورە دژی ڕاستی توندڕەو و لە دژی هێزە ڕەگەزپەرستەکان لەبەردەم پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (Bundestag) دەست پێدەکات. بانگەوازی ئازادیخوازان دەکەین دوای کۆتایی هاتنی ئەم گردبوونەوەیە بەشداری لە گردبوونەوە گەورەکە بکەن. شەڕی فاشیزم، ڕەگەزپەرستی و هەاڵواردن هیچ سنوورێک ناناسێت، لە ئەڵمانیا بێت یان لە ئێران.
بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، قامچی لێدان و قەدەغەکردنی هەر جۆرە ئەشکەنجەیەک
بۆ ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی-ئایدۆلۆژی
بۆ ژن، ژیان، ئازادی
بڕوخێت کۆماری ئیسالمی ئێران !
بژی ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی!
کات و شوێن٣:ی فێوریە لە Tor Brandenburger، کاژێر: ١٢:٠٠".
هـ . ب