فەدا: دەسەڵاتی تورک دەیەوێت کۆمەڵگا بێدەنگ بکات و بەردەوامی بە زوڵم بدات
فەدا ناڕەزایی بەرانبەر دەستگیرکردنی شەبنەم کۆرور فینجانجی نیشاندا کە رایگەیاندبوو پێویستە لێکۆلینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت.
فەدا ناڕەزایی بەرانبەر دەستگیرکردنی شەبنەم کۆرور فینجانجی نیشاندا کە رایگەیاندبوو پێویستە لێکۆلینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت.
فیدراسیۆنی عەلەویانی دیموکرات (فەدا) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، " پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و سەرۆکی دەستەی ناوەندی کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیا شەبنەم کۆرور فینجانجی دوای دوای ئەوەی بەرپرسانی هێرشیان کردە سەری دەستگیرکرا.
شەبنەم کۆرور فینجانجی بە بەرپرسیاری رۆناکبیری و زانیاری هزری خۆی باسی چەکی کیمیایی کرد. دوای ئەوەی رای خۆی دەربڕی لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دەستگیرکرا.
لە هەمانکاتدا رۆژنامەنوسانیان لەم هێرشەدا پشکیان بەرکەوتن و دەستگیرکران. ئێمە ئەو ناحەقی و نادادپەروەریە لەبەرانبەر کورد و ئۆپۆزسیۆن قبوڵ ناکەین.
بلۆکی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە ترسی خۆیاندا دەیانەوێت ترس لەسەر کۆمەڵگا دروست بکەن و دەست بەسەر ئیرادەی گەلدا بگرن.
ئێمە وەک کۆمەڵگەی عەلەوی لەم سەردەمەدا لەبەرانبەر فاشیزم، زوڵم و دەسەڵاتی نادادپەروەر لەگەڵ ئازادی دیموکراتیدا دەبین. بانگەوازی لە لایەنگرانی دادپەروەری دەکەین کە بۆ ژیانێکی ئازادی و یەکسان تێبکۆشن."
ف.ق