FEDA : ئێمە ناچارین یەکبگرین
FEDA تیشکی خستە سەرهێرشی پاکتاوی سیاسی و دەستنیشانیکرد کە ئەوهێرشەی سەرکوردان کاریگەری لە سەرهەرکەسێک دەکات و وتی: " ئەگەر یەک نەگرین نۆبەی ئێمەش دێت." بانگەوازی لە عەلەویەکان کرد.
FEDA تیشکی خستە سەرهێرشی پاکتاوی سیاسی و دەستنیشانیکرد کە ئەوهێرشەی سەرکوردان کاریگەری لە سەرهەرکەسێک دەکات و وتی: " ئەگەر یەک نەگرین نۆبەی ئێمەش دێت." بانگەوازی لە عەلەویەکان کرد.
فیدراسیۆنی عەلەویی دیموکراتیک ( FEDA) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی دابە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی.
FEDA ئەوەی خستەڕوو کە لە بەرهزری فاشیزمی قڕکەر لە دەرەوە شەڕو ئۆپەراسیۆنی سەربازی ولە ناوخۆ پاکتاوی سیاسی، چاندی، ئابووری و ژنان ئەنجام دەدرێت. فیدراسیۆنی عەلەوییەکان باسی لەوە کرد کە ڕۆژانە هەڕەشە لە عەلەوییەکان دەکرێت، ژنان دەکوژرێن، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان، ڕۆشنبیر و زانا دەستگیر دەکرێن.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی فیدراسیۆنەکەدا هاتووە: " ئێمە ناچارین یەکبگرین. بەم هەڵسووکەوتە جیاوازەی خۆمان ئێمە ون بکەن و هزری ئینکار و لە ناوبردن بە سەر ئێمەدا زاڵ دەبێت. ڕۆژی ڕۆژی جیاوازی نییە. لەم قۆناغەدا ئێمە دەبێت پشتگیری یەک بکەین، ببینە یەک و پێکەوە سەرکەوتن مسۆگەر بکەین."
ک-ش