فەخرەدین ئۆژان پاش ٣٠ ساڵ زیندان ئازادکرا

فەخرەدین ئۆژان پاش ٣٠ ساڵ زیندان ئازاد کرا، نوێنەری کۆمەڵە و لایەنە سیاسییەکان بەکۆمەڵ سەردانی کرا.

فەخرەدین ئۆژان کە لە ١٦ی حوزەیران پاش ٣٠ ساڵ لە زیندانی ئامەد ئازاد کرا، بە شێوەیەکی جەماوەری گەل چوونە پێشوازییەوە. ئۆژان، لەلایەن کۆمەڵەی هاوکاریی بنەماڵەی زیندانیانی سزا دراو  و دەستبەسەرکراوان(توهای دەر)، بەڕێوبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی شار و ناوچەکان، پەرلەمانتار سەباحەت ئەردۆغان سارتاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سۆفیا ئالاگاش و خەڵکێکی زۆرەوە چوونە سەردانی.

لە سەردانەکەدا ئۆژان بەگەرمی پێشوازی لە جەماوەر کرد و لە میانەی قسەکانیدا، سڵاوی لەو زیندانیانە کرد کە لە زیندانەکاندا بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەن و داوای پشتیوانی زیاتری بۆ زیندانیان کرد.

فەخرەدین ئۆژان (٥٧ ساڵ) لە ساڵی ١٩٩٤لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر و دادگای ئاسایشی دەوڵەت بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی دەوڵەت، سزای قورسی بەسەردا سەپاند. ئۆژان لەماوەی ئەم ٣٠ ساڵەدا لە زیندانەکانی: بایرامپاشا، ئوومرانیە، بورسا، بۆلوو و ئامەد ماوەتەوە.