فەرهاد چەلیک بەڕێوەبەری نووسینی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ئازاد کرا

فەرهاد چەلیک بەڕێوەبەری نووسینی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) دوای ئازادبوونی جارێکی تر دەستگیرکرابوویەوە، بەڵام دیسانەوە دوای وەرگرتنی وتە لێی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس دا، ئازاد کرایەوە.

فەرهاد چەلیک بەڕێوەبەری نووسینی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) ئێوارەی پێرێ دەستگیرکرابوو و دوێنێ لە دوای ئەوەى لە دادگای چاغڵایان وتەى لێوەرگیرا ئازاد کرا، بەڵام چەلیک دوای ماوەیەک لە ئازدکردنی بە پاساوی لێکۆڵینەوەى داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، جارێکیتر لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرایەوە.

فەرهاد چەلیک، ئەمجارەیان بۆ وەرگرتنی وتە برایە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی مەجید کۆی لە ئیستەنبول. لە دوای ئەوەى لەسەر هەواڵەکانی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) وتەى لێوەرگیرا، دیسانەوە ئازاد کرایەوە.

ژ.ت