فیداکارانی ئازادی لە بەرلین یادکرانەوە

بۆ فیداکارانی ئازادی کاوە چەکدار و ڕۆدی بەرچەم لە بەرلین مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا، بۆ کاوە چەکدار (ئیبراهیم دەمیر) کە مانگی ئابی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو و ڕۆدی بەرچەم (ئەمرێجان شاهین) کە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ شەهید بوو، مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی دەست دان و بەرلین ناڤ لە ناوەندی چاندی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو. سەرەتای مەراسیمەکە لە کەسێتی بەرخۆدەری ١٤ی تەمموز عەلی چیچەک کە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە ڕۆژی ٦٧ دا شەهید بوو، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی شۆڕش دەستی پێ کرد. بە ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانەوە، دایە گۆزە قسەی کرد و گوتی: "دەبێت خاوەندارێتی لە شەهیدەکانمان بکەین. پێویستە دایکانی شەهیدان هاوکاری یەکتری بکەن و تێکۆشان بەرز بکەنەوە".

لای خۆیەوە، سیاسەتمەدار سەلاحەدین مەتە باسی لە هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن کرد و گوتی: "دوژمن دەیەوێت هیواکانمان بشکێنێت و ئێمە لاواز بکات. بەڵام بەرخۆدانی ٥٠ ساڵە بووە ئومێدی گەلەکەمان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە ڕێکخستن وەڵامی دوژمن دەدەنەوە".

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆن و گوتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.