گەلی خۆجێی مەکسیک شەهیدانی پاریسیان یادکردەوە

ژنانی خۆجێی مەکسیک شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریسیان یادکردەوە.

دامەزرێنەرێکی پەکەکە ساکینە جانسیز (سارا) و دیپلۆماتکاری کورد و نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆگا (ڕۆژبین) و ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد لەیلا شایلەمەز (ڕوناهی) کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆرکران، لەلایەن ژنانی خۆجێی مەکسیکەوە بە مەراسیمێک یادکرانەوە. لە یادەکە وێنەی شەهیدان دانران و مۆم داگیرسێنرا.

لە یادەکەدا، پێشەنگێکی بزووتنەوەی زاپاتیستا، فەرماندە ڕامۆنا کە ٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ گیانی لەدەستدا، یادکرایەوە.

لە یادەکەدا سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی ساکینە جانسیز پیشاندرا، پاشان ژنانی شۆڕشگێڕ قسەیان کرد.

پاشان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.