گەنجان لە لەندەن دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان ئەنجامدا

بە پێشەنگایەتیی ڕێکخراوەکانی گەنجان ڕێپێوانێک لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە دژی گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخرا.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکوژن) و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕێپێوانێکیان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد رێکخست.

ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداریی رێپێوانەکەیان کرد، کە لە گۆڕەپانی ترافالگار دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان" و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە بەرزکرابوونەوە. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەوترانەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا گەنجان داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و بڵاوکراوەیان بۆ ئازادی جەستەییان بەسەر هاووڵاتییان دا دابەش دەکرد.

چالاکییەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو، چالاکییەکە بە بڵاوکردنەوەی بانگەواز بۆ بەشداریی هەموو گەل و بە تایبەتی گەنجانی کورد بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکان، لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێهات.

ژ.ت