گەنجان لە مارسیلیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەر شەقامەکان
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە مارسیلیا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕژانە سەر شەقامەکان.
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە مارسیلیا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕژانە سەر شەقامەکان.
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەر شەقامەکان.
گەنجان بە دەم بانگەوازی خۆ ئامادەکردنی هەمەلایەنەی تەجەشە و تێکۆژن لە ئەوروپا ڕژانە سەر شەقامەکان و گۆڕەپانەکان و بە بەرزکردنەوەی پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە دەستیان بە ڕێپێوان و ناڕەزایەتی کرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان ئیدانە کرد.
گەنجان لە شەقامەکانی مارسیلیا دروشمی "تیرۆریست ئەردۆغان" یان دەوتەوە و داوایان لە هەمووان کرد، کە بەخێرایی چالاکی بکەن. گەنجان ڕایانگەیاند، شانبەشانی گەریلاکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرەنگاری دەکەن و گەنجانی ئاپۆیی لە هەموو ناوچەیەک و گۆڕەپانێکدا بەرخۆدان دەکەن.
ژ.ت