گەنجان لە شاری ئاراوی سویسرا چالاکییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا

گەنجانی کورد دانیشتووی شاری ئاراو لە سویسرا بە پێشەنگایەتیی تەجەشە و تێکۆژن، لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەکیان ئەنجامدا.

گەنجانی کوردی دانیشتووی شاری ئاراو-ی سویسرا بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تێکۆژن لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجام دا. گەنجان لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبوویەوە و بە وتنەوەی دروشم گۆشەگیرییان ئیدانە دەکرد.

لە ڕاگەیەندراوی تەجەشە و تێکۆژن لە چالاکییەکەدا هاتووە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرکراون و ڕاشیانگەیاندووە، "دەبێت بە خێرایی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت و ڕێبەرایەتیمان چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەیدا ئەنجام بدات".

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ناوەندیی ئەمڕۆدا کرد، کە کاتژمێر ١٣:٠٠ی لە هێلڤیتپالاتزی زوریخ بەڕێوەدەچێت.

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت