گەنجان لە شتوتگارت لە دژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕێپێوانیان ئەنجامدا

گەنجانی کورد لە شتوتگارت دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک و گردبونەوەیەکیان بەڕێوەچوو.

گەنجان لە ناوچەی لاوتینشلاگەر ستراسی کۆبوونەوە و بەرەو ڕۆتینبوهل پلاتز بەڕێکەوتن و لەوێ گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا. گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیی ئێمەیە" بەرزکردبووە.

ژ.ت