گەنجان لە پاریس بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بە مەبەستی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناوچەی ئیڤریی شاری پاریس ڕێپێوانێکیان رێکخست.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بە مەبەستی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناوچەی ئیڤریی شاری پاریس ڕێپێوانێکیان رێکخست.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە وتنەوەی دروشمی "گەنجان فیداییانی ڕێبەر ئاپۆن" و بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
گەنجان لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئێڤری کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە بەرزکرابوونەوە و دوای نزیکەی نیو کاتژمێر لە رێپێوان، چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم لە بەردەم وێستگەی ناوەندیی شەمەندەفەر کۆتایی پێهات.
ژ.ت