گەنجانی کورد کە لە هۆڵەندا دەستگیرکرابوون ئازادکران

ئەو گەنجە کوردانەی لە هۆڵەندا لە ناو بینا رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) دەستگیرکرابوون و ماوەی دوو مانگ راگیرابوون ئازادکران.

گەنجانی کورد لە 3ی کانونی یەکەمی 2021 دا ویستیان دۆسیەیەک پێشکەش بە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) بکەن. لە دۆسیەکەدا باس لەوەکرابوو کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. سەرباری ئەوەی زۆر بانگەوازیش کرا، بەڵام هیچ هەنگاوێک نەنرا.

گەنجانی کورد چووبوونە ناو بینای OPCW و دوو کاتژمێر دوای چالاکیەکە پۆلیسەکانی هۆڵەندا بە دار و گاز و سەگ هێرشی کردبووە سەر گەنجان و ئەو گەنجانەی دەستگیرکردبوو.

55 گەنج دەستگیرکرابوون و ماوەی چاودێریکردنی چوار لەو گەنجانە درێژکرابووەوە. ئەو گەنجانەی لە سێی کانونی یەکەمەوە دەستگیرکرابوون، ئەمڕۆ ئازاد کران.

هـ . ب