گەنجانی نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نارد

بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی لە چوارچێوەی کەمپەینی "ناردنی ١٠٠٠ نامە بۆ ئیمراڵی" نامە نێردرا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

مەجلیسی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، کەمپەینی "١٠٠٠ نامە بۆ ئیمراڵی" ڕێکخست. چەندین گەنج بەشداربوون و بەردەوام درووشمی "سڵاو سڵاو، هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا سینڤزیۆن پیشاندرا و چالاکی هونەری ئەنجامدرا. پاشان نامەکان نوسران تاوەکو بنێردرێن بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی. گەنجان لە نامەکاندا بیر و بۆچوونی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و نامەکانیان نارد.