گەنجانی شۆڕشگێڕ خۆیان بۆ چالاکی 'رێپێوانی ئازادی' ئامادە دەکەن
گەنجانی کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنال بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خۆیان بۆ چالاکی دووەمی 'رێپێوانی ئازادی' ئامادە دەکەن.
گەنجانی کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنال بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خۆیان بۆ چالاکی دووەمی 'رێپێوانی ئازادی' ئامادە دەکەن.
چالاکی 'رێپێوانی ئازادی' بۆ جاری دووەم لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجام دەدرێت. چالاکیەکە لە ٩ی شوبات لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا دەست پێدەکات و لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ستراسبۆرگی فەرەنسا بە کۆنفرانسێک کۆتایی دێت.
پەیوەست بەم چالاکیەوە کۆمیتەی ئامادەکار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەی گۆشەگیری زیندانکراوە و راشیانگەیاندووە: "١٥ی شوبات پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا لە دژی گەلی کورد پێکهێنرا، لە هەمان کاتدا ئەم پیلانگێڕییە ڕۆژی قڕکردنی کوردە. ٣٦ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نیە. ژن و گەنجانی کورد بە هیچ شێوەیەک ئەم گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەن. بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک و لە هەر بارودۆخێکدا گەنجانی کورد لە دەوری ڕێبەری خۆی کۆبوونەتەوە و هیچ دەرفەتێک بۆ سەرکەتنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ناهێڵنەوە. هەرکاتێک پیلانگێڕی نوێبێتەوە و هێرشی قڕکردن زیاتر بووبێت، گەنجانی کورد چەمکی لەناوبردن تێدەگەین، ئەوە هاوڕێیانی ئێمە لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە دژی فاشیزمی تورک تێدەکۆشن، هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین".
هێز بدرێتە ئەم هەڵمەتە
لەسەر ئەم بنەمایە، ڕێپێوانی گەنجانی ئەڵمانیا کە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە بەشێوەیەکی نەریتی ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەچێت و داوا لە هەموو گەنجان دەکەین بە ڕۆحی سەفەربەری بەشدارببن. بەم بەشداریکردنەیان هێز بدەن بە هەڵمەتەکە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی ئامادەکاری، بەرنامەی چالاکیەکە بەم شێوەیە دەبێت:
٩/٢/٢٠٢٤ کۆبونەوە لە مانهایم
١٠/٢/٢٠٢٤ ڕۆژی یەکەم مانهایم
١١/٢/٢٠٢٤ هیدلبێرگ
١٢/٢/٢٠٢٤ هامبۆرگ
١٣/٢/٢٠٢٤ فرید- ساربروکن
١٤/٢/٢٠٢٤ ساربرۆکن
١٥/٢/٢٠٢٤ ستراسبۆرگ
١٦/٢/٢٠٢٤ کۆتا ڕۆژ، بەستنی کۆنفرانس لە ستراسبۆرگ