گەنجانی سۆسیالیست لە بەرلین کۆتاییان بە مانگرتن لە خواردن هێنا
رێکخراوی گەنجانی سۆسیالیست (یانگ ستراگڵ) لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە کۆتایی بەو مانگرتنە سێ رۆژەیە هێنا، کە لە ٢٤ی کانونی دووەمەوە دەستیپێکردبوو.
رێکخراوی گەنجانی سۆسیالیست (یانگ ستراگڵ) لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە کۆتایی بەو مانگرتنە سێ رۆژەیە هێنا، کە لە ٢٤ی کانونی دووەمەوە دەستیپێکردبوو.
مانگرتن لە خواردن لە هۆڵی ناڤ-دەم بەڕێوەچوو، لەو کەسانەی مانگترنەکەیان بەسەر کردەوە، کەم ئەندامێکی چالکی مانگرتن بەدیعە ئەرگون و زیندانیەک کە دوای ٣٠ ساڵ زیندانی لە ٢٠٢٢دا ئازادکرابوو، قسەیان بۆ بەشداربووان کرد.
بە درێژایی کۆتا رۆژی چالاکیەکە چالاکوانان نامەیان بۆ زیندانیان نوسی و کاتژمێر ١٦:٠٠ لە رێگەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیەوە کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێنا.
دوای کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخودانی زیندانەکان" و "بژی هاوپشتی ئینتر ناسیۆناڵیست" کۆتایی هات.
هـ . ب