گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵیست لە ڤاتیکان داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد

لەوکاتەیدا پاپای مەسیحیەکان لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی کریسمس وتاری بۆ خەڵک پێشکەش دەکرد، گەنجانی ئینتر ناسیۆناڵیست پلاکاردێکیان بەرزکردەوە کە لە سەری نوسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان".

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵیست لەو کاتەیدا کە بەهەزاران کەس بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە لە گۆڕەپانی سان پێترۆ گوێیان بۆ وتەکانی پاپا فرانسیس راگرتبوو، پلاکاردەکەیان بەرزکردەوە.

هـ . ب