گردبوونەوە و چالاکی ناردنی کارت بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

بەشێک لە کوردانی مانهایم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوە ئەنجامدرا و کارت نێردرا.

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەوازی ئازادی وی، گردبوونەوە ئەنجامدرا.

گردبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە ناوەندی شارەکە ئەنجامدرا، باس لەوە کرا ٣٤ مانگە زانیاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ناگیرێت و ڕێگە نادرێت لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی کۆ ببێتەوە. گوترا: "تا زانیاری لە ڕێبەرمانەوە وەرنەگرین، پشوو نادەین".

گردبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات. پاشان دەیان کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نێردرا.