گروپێکی نوێ ئێشکگریی ئازادی لە ستراسبورگیان وەرگرت
چالاکی ئێشکگریی لە هەفتەی ٥٩٦ەمیندا لە رێگەی گروپێکی چوارکەسی کە لە هۆڵنداوە هاتوون، بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگریی لە هەفتەی ٥٩٦ەمیندا لە رێگەی گروپێکی چوارکەسی کە لە هۆڵنداوە هاتوون، بەردەوامە.
ئێشکگریی لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە لایەن دەستپێشخەری ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا دەستیپێکراوە، لە رێگەی گروپێکی نوێوە بەردەوامە.
لە هەفتەی ٥٩٥ەمینی چالاکی ئێشکگریی لە شاری ئەمستردامی هۆڵنداوە ئەحمەد کایا، ئۆزان باتگا، سۆڕش بۆزکورت و شیار ئاتەش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
وتەبێژی گروپەکە ئەحمەد کایا بەبیری هێنایەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە گۆشەگیرکراوە، لە سێ ساڵی رابردوودا هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە و ئەوەی خستەڕوو کە تا مسۆگەرکردنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئەوان تێدەکۆشن.
ئەحمەد کایا وتی، "داوا لە گەلەکەمان لە هەر چوار بەشی کوردستان و لە ئەوروپا دەکەین کە خاوەنداری لە رێبەرمان بکەن. سەلامەتی، تەندروستی و ئازادی رێبەرمان بۆ ئێمە زۆر گرنگە".
وتەبێژی گروپەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانجیان گۆرینی دۆخی هەنووکەیی و مسۆگەرکردنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە.
هـ . ب