بە دیمەن

گەریلا لە تونێلەکانی بەرخۆدانەوە ٨ـی ئادارییان پیرۆز کرد

گەریلاکانی یەژا ستار لە تونێلەکانی بەرخۆدانەوە بەو پەڕی جۆش و ئیرادەوە ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەریان پیرۆز کرد.

پیرۆزبای ٨ـی ئادار

پیرۆزبایەکە کە لە توێنەلەکاندا ئەنجام درا، بە جۆش و ماناداریییەوە بە بەرنامەیەکی تایبەتی گەریلا دەستیپێکرد.

لە دیمەنی پیرۆزباییەکەوە دەبینرێت، کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە چ جۆشوخرۆشێکەوە لە ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی پیرۆزبایی ٨ـی ئاداردان.

گەریلا کە بە جامانە و خودرەی پیرۆزی خۆیانەوە ڕووی یەکتر دەڕازێننەوە، بە پێکەنینەوە کە ئاماژەی دڵخۆشی و سەرکەوتنیانە لە ڕاڕەوی تونێلەکانەوە بەرەوە گۆڕەپانی پیرۆزباییەکە دەڕۆن.

لەگەڵ سترانی کوردییدا درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'ژن، ژیان، ئازای' بەرزدەکەنەوە.

لە گفتوگۆی گۆڕەپانی پیرۆزباییەکەدا سڵاو لە ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر دەکرێت و دڵسۆزی ئیرادە سازی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی بەرخۆدەر نیشان دەدەن.

دواتر گەریلا ژنەکان پێکەوە گۆرانی کوردی دەچڕن و هەڵپەڕکێ و گۆڤەندی کوردی دەگێڕن