گولتان کشاناک: ئێوە کێن تا من دادگایی بکەن

سیاسەتمەداری زیندانی گوڵتان کشاناک لە دانیشتنی دادگایی دۆزی کۆبانیدا قسەیکرد و وتی: "ئێوە کێن تا من دادگایی بکەن".

دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە دەربارەی ١٠٨ کەس کراوەتەوە و ١٨ سیاسەتمەداری زیندانی کوردیشی تێدا دادگایی دەکرێت. لە هۆڵی کۆلێژی زیندانی سینجان ئەنجامدرا. سیاسەتمەدارانی زیندانکراو بە ڕێگەیی سیستەمی دەنگ و ڕەنگەوە بەشداری دانشتنەکە بوون. هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتم ئۆغڵاری و تونجەر باقرخان و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنی و یاساییەکانیش بەشدار بوون.

پارێزەر جیهان ئایدن سەرەنجی خستە سەر ئەو هەواڵانەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کە کراون بە پاساو و زیادکراونەتە سەر دۆزی گوڵتان کشاناک و وتی: "دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت کە ئەم هەواڵانە بە ڕاپۆرتی لێپرسینەوە زیادکراوە یان نا. هەروەها دەمانەوێت لە ئەنجومەن بپرسین ئایە بەهۆی ئەم ٨ هەواڵەوە کە زیادکراون بۆ سەر دۆزەکە، دەربارەی موەکیلەکەمان بڕیاڕێک دراوە یان نا".

'سێ بابەتی سەرەکی لەم دۆزەدا هەیە'

گوڵتان کشاناک کە لە زیندانی کاندرای بەشداری ئەم دانیشتنەبوو، سەرنجی ئەوەی دا کە لەم دۆزەدا ٣ بابەتی سەرەکی هەیە و وتی: "یەکەمیان کێشەی کوردە، دووەمیان کێشەی ئازادیی ژنە، لەم دۆخەدا تێکۆشانی ئازادی ژنیان کردۆتە بابەت. ئامانجی ئەم دۆزە ئەوەیە کە سیاسەتی دیموکراتیک شکست بهێنێت".

گوڵتان کشناک بەم شێوە قسەی کرد:

"کارێکم نیە نەتوانم پارێزگاری لێبکەم، وەک ژنێک هیچ کاتێک هاندانی تاوانم نەکردوە، تەقەم لە کەس نەکردوە. ئێوە کێن من تا من دادگایی بکەن؟

یاسا لێرە نییە. زۆرترین ماوەی دەستبەسەرکردن ٧ ساڵە، 'ئێوە ٣ ساڵە دادگایی دەکەن. دەپرسین کێ من دادگایی دەکات؟' تەنانەت ناتوانی وەڵامی ئەمە بدەیتەوە. ئێوە زۆر باش دەزانن، بەڵام هەوڵ دەدەن بەرگێکی یاسایی بۆ پڕوپاگەندەی ڕەشی ڕژێمی پاوانخوازی ئاکەپە-مەهەپە بدۆزنەوە. هەندێک درۆ هەیە کە لە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکاندا کراوە و ئێوەش هەوڵ دەدەن بەرگێکی یاسایی بۆ بدۆزنەوە. واتە هیچ شتێک نییە کە تۆ نەیزانیت. تۆ بە ئاگادارییەوە بەردەوام دەبیت لەم پێشێلکارییە. بۆ ئەوەی نەبین لایەنگری ئەو کارە نایاساییانە، دژایەتی خۆمان دەردەبڕین، باوەڕناکەم دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بێت. ئێوە وەک شاندێکی تایبەت دانراون، ئەمەش ڕوونە.