وته‌بێژیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئه‌برو گونای له بینای ناوه‌ندی گشتیی حزبه‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته گه‌رمه‌كان كرد.
ئه‌برو گونای ئاماژه‌ی به قه‌یرانی ئابوری له توركیا كرد و وتی، ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په كه له ساڵی 2022دا له‌ناو چووه، باجی ئه‌و تێكچوونه‌ی ده‌خاته سه‌ر گه‌ل.
ئه‌برو گونای باسی له‌وه‌كرد، ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه په‌رده‌پۆش بكات هێرشده‌كاته سه‌ر حزبه‌كه‌یان و وتی، "له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی دوژمنكارانه قسه‌یان كرد. هه‌موو هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ده‌په هێرشه بۆ سه‌ر دیموكراسی. كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار قه‌یوم دانران، ئێمه وتمان كه ئه‌وه ته‌نیا له دژی هه‌ده‌په نییه، له دژی دیموكراسی توركیایه. مێژوو قسه‌ی ئێمه‌ی سه‌لماند. هێرشیان كرده‌سه‌ر داهاتووی توركیا. هێزه دیموكراسیه‌كان ده‌بێت پێكه‌وه هه‌ده‌په بپارێزن و له دژی فاشیزم تێبكۆشن. ئێمه به راشكاوی به ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێین: ئێوه شكست ده‌هێنن. به هێرش بۆ سه‌ر هه‌ده‌په ئێوه هه‌رگیز ناتوانن بگه‌نه ئه‌نجام.
تا هه‌ده‌په مابێت ئێوه ناتوانن سه‌ربكه‌ون. تا هه‌ده‌په مابێت، هێزه دیموكراسیه‌كان، ژنان، گه‌نجان و گه‌لانی توركیا سه‌رده‌كه‌ون. هاوكاری بچوكی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام باس له هه‌رمانبوون و هه‌میشه‌یی بوون ده‌كات، به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌وان له مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵدێر و نوشست ببه‌ن. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، په‌لامار و تاڵانكاری وه‌ك به هه‌میشه‌یی مانه‌وه نیشانده‌ده‌ن. بۆ كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كان هیچ وته‌یه‌كیان نییه. ته‌نیا پڕ له قینن و به دوژمنایه‌تیه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. ده‌ڵێن 'ئێمه ههدهپمان ناوێت'. ئێمه ئێستا به راشكاوی ده‌ڵێین، ئێمه به خێری ئه‌وان له په‌رله‌ماندا نین. ئێمه به پشتیوانی ملیۆنان مرۆڤ كه ده‌نگیان پێداوین هاتوینه‌ته په‌رله‌مان. به پیشتگیری و هێزی گه‌له‌كه‌مان له په‌رله‌مانین.
ئاكه‌په خراپه‌كارییه‌كانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێش خۆی ئێستا ئه‌نجام ده‌دات. میراتی خراپه‌كاری ئه‌وانه‌ی دژیان بوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌وه یه‌ك یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌و دۆسیه ئاڵۆزانه‌ی له دژی پارته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌نجامی ئه‌و هێرشكارییه خرانه‌ڕوو. داواكاری هه‌ڵگرتنی مافی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری ئێمه له ئامه‌د سهرمرا گوزهلیان ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌ش كرد. ئه‌وه دوژمنایه‌تی كوردانه، دوژمنایه‌تی دیموكراسیه. ئێمه بینیمان ده‌سه‌ڵات تائێستا گوشار و كرده‌وه‌ی نابه‌جێی به چ شێوه‌یك خستوه‌ته‌سه‌ر توركیا. ئه‌و كرده‌وانه‌ی له دژی دهپییهكان كرا به بیری مرۆڤه خاوه‌ن ویژدانه‌كان دێته‌وه. په‌رله‌مانتاری له‌یلا گوڤه‌ن، مو‌سا فارسئوگلولاری و عومه‌ر فاروق گهرگهریئوغڵو هه‌ڵوه‌شایه‌وه. عومه‌ر فاروق گهرگهرئوغڵو گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌و نه‌ریتێكی توركیا و ده‌سه‌ڵاته. ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی له رووی سیاسیه‌وه دهرهقتیان نایه‌ن، له رێگه‌ی هێرشه‌وه هه‌وڵی بێكاریگهركردنیان ده‌درێت. ئێمه به هێزی تێكۆشانی پێشوومان، به نه‌ریتی تێكۆشانی پێكهاته‌كانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر پێین. ئێمه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد، ئارام و داهاتوویه‌كی دیموكراتیك درێژه به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین. ئێمه داهاتووی توركیاین. ئێمه دیموكراسی، ئاشتی و برایه‌تی توركیاین. ئێمه هه‌رگیز له‌وه پاشگه‌ز نابینه‌وه. ئێمه پێكه‌وه تێده‌كۆشین".
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌برو گونای بۆ كۆبوونه‌وه‌ی 22ی كانونی دووه‌می ئامه‌د كه به دروشمی "ئێمه هه‌ده‌په ده‌پارێزین" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داوای به‌شداری كردنی كرد.
هـ . ب