حاتەم ئۆغڵاری: داوا لە هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین دژی گۆشەگیری تێبکۆشن

ئیشکگریی دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغڵاری داوای لە هێزە دیموکراتیکەکان کرد بۆ شکاندنی گۆشەگیری تێبکۆشن.

چالاکی ئیشکگریی دادپەروەری کە بنەماڵەی زیندانیان بە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراسیانەوە دەستیان پێکرد، لە شارەکانی ئێلح، ئامەد، مێرسین، ئیزمیر، مێردین بەردەوامی هەیە.

ئێلح

ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی توای دەر، دەستی پێکرد لە ٢٩هەمین ڕۆژیدا لە بارەگای دەبەپەی شارەکەدا بەردەوامە. نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و لایەنە سیاسییەکان سەردانی چالاکوانان دەکەن. هەروەها هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغڵاری سەردانی  چالاکوانانی کرد.

لە ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی نوران سەچکین، ڕایگەیاند، ئەوان ناوێت کەس ژیانی لەدەست بدات و داوای ئاشتی دەکەن. هەروەها دەمانەوێت گۆشەگیری هەڵبگیردرێت و کوردان یەکبگرن.

هاتیمۆگولاری هەروەها لە سەردانەکەدا ی تێکۆشانی دایکانی بە گرنگ ناوبرد و ڕایگەیاند کە پێویستە داخوازییەکانی گەلی کورد ببیسترێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هێزە دیموکراتیکەکان بۆ شکاندنی گۆشەگیری درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن.

لە چالاکییەدا بەردەوام دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی زیندانیان"، " بێ سەرۆک ژیان نابێ " و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" دەوترانەوە.

ئامەد

چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەری کە لەئامەد دەستی پێکرد بە هەمان داواکاری لە ڕۆژی ٨٧ ـە میندا لە بارەگای دەم پارتی لە ڕێزان بەردەوامی هەیە. لە باڵکۆنی چالاکییەکەدا نوسراوێکی مەزن بە ناوی "لە دایکانی قارەمانەوە هەزار سڵاو بۆ زیندانەکان" و "بە هێزی خۆمان گۆشەگیری دەشکێنین و ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێین"هەڵکراوە.

مێرسین

هەروەها ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی چوکورۆڤا توهای دەر، لە ڕۆژی ٨٨ ـەمیندا بەردەوامە.

 ئیزمیر

ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری لە بنەماڵەی زیندانیانی ئیجە و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد تەژەئا، لە ٣١ـەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

ئیشکگریی دادپەروەری لە ڕێکخستنی دەم پارتی کاراباغلار بەردەوامە، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپە و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شارەکە سەردانی چالاکونان دەکەن. لەمیانەی چالاکییەکەدا، پەیامی زیندانیانیی مانگرتن لە خواردن بۆ چالاکانی ئیشکگریی دادپەروەریی خوێندراونەوە. چالاکییەکە بە سترانی کوردی بەردەوام بوو.

مێردین

هەروەها ئیشکگریی دادپەروەری لە مێردین بەردەوامی هەیە. چالاکییەکە لە لایەن بنەماڵەی زیندانیان و دایکانی ئاشتی لە قوسەرێ بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ "درێژەی هەیە و خەڵکێکی زۆر سەردانی چالاکونان دەکەن. لە میانەی چالاکییەکەدا پەروەردەی زمانی کوردی بەردەوامە. هەروەها چالاکوانان باس لە ڕێبازی درێژەدان بە چالاکیەکە کرد و چارەسەرەکانیان تاوتوێ کرد.

فاتمە بومین لە دایکانی ئاشتی ڕایگەیاند، تا ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین و دەمانەوێت زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن.

 هەروەها کۆچەر تۆکان لە دایکانی ئاشتی وتی: "داواکاریمان ئازادی ڕێبەرەکەمانە، ئێمە نامانەوێت لەژێر فشاری کەسدا بژین. ئێمە یەکسانی و مرۆڤایەتیمان دەوێت. جگە لە یەکگرتوویی هیچ ڕێگایەکی تر بۆ کورد نەماوەتەو. وەک چۆن هەموو سیاسەتمەدارانی تورک دژی کورد یەکگرتوون، پێویستە گەلی کوردیش یەکگرتوو بن. پێویستە مرۆڤ سەرەتا خاوەنداری لەگەلەکەی بکات. ئەوکات دەتوانێ خاوەنداری لە هەمووان بکات. ئەگەر یەکگرتوویی نەبین، پارچە پارچە دەبین و لەناو دەچین."