هاوڵاتییەک لە زیندانەکانی ئێران کوژرا
بەپێی زانیارییەکان، ئیمان حەسەنوەند هاوڵاتی خوەرەم ئاباد لە زیندانێکی دەوڵەتی ئێران لە کاتی لێکۆڵینەوە بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئیمان حەسەنوەند هاوڵاتی خوەرەم ئاباد لە زیندانێکی دەوڵەتی ئێران لە کاتی لێکۆڵینەوە بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، هاوڵاتییەکی خورەم ئاباد بە ناوی ئیمان حەسەنوەند کە ٥ مانگە لای ئیتڵاعات دەستبەسەرە، بەهۆی ئەشکەنجەی توندەوە کوژراوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی تەقەکردن لەلایەن دادگای خوڕەم ئابادەوە بەشێوەی غیابی وەک "موحاریب" ناسراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە، هاوڵاتییەک بە ناوی مەجید ڕەزایی کە خەڵکی خورەم ئابادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان فیشەک بەر سەری کەوت و گیانی لەدەستدا، هەروەها ئیمان حەسەنوەند بە سەختی بریندار بوو، لەبری گواستنەوەی بۆ ناوەندەکانی چارەسەر، کەچی لەو دۆخە جەستەییە دژوارەدا ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە بووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەمڕۆ ئیتڵاعات پەیوەندی بە خێزانی حەسەنوەند کردووە و هەواڵی مەرگی کوڕەکەیانی پێ ڕاگەیاندوون، هۆکاری مردنیان گەڕاندۆتەوە بۆ جەڵتەی دڵ.