هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، دوێنی لە زیندانی کاندیرا، چاویان کەوت بە هەر یەک لە هاوسەرۆکی پێشویی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ، سیاسەتمەدار گولتان کشاناک، سەمیر گویزەل و نور حەیات و ئەمرۆش لە زیندانی ئەدرنە چاویانکەوت بە هاوسەرۆکی پێشویی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوسەرۆکی پێشوی ئامەد، سەلچوق میزراکالی.
دوای سەردانەکەیان هاوسەرۆکان ڕاگەیاندراوێکی نوسراویان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دیاریکراوە دەربارەی پرسی کورد، هەڵبژاردنی هەرێمی و ئەوانەی مانگرتووان لەخواردن لەزیندانەکان ئەنجام دەدەن چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە و گوێبیستی پێشنیاز و ڕوانینی سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان بووین.
لە ڕاگەیاندراوەکە وا وتراوە: " دەربارەی ستراتیژمان لەسەر پرسی کورد، مانگرتووان لەخواردن و هەڵبژاردنە هەرێمییەکان دانوستانمان کرد".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە بۆنەی مردنی باوکی بەناوی پارتەکە، گەل، پێکهاتەکانی پارتەکە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دۆست و خۆشەویستان سەرەخۆشیمان لە دەمیرتاش کرد و ئەویش سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە خاوەنداریان لە پرسەی باوکی کردوە.