هاوسەرۆکانی هەدەپەی ناوچەی تورگوتلو زیندانی کران

مەسعود خەیری بۆکو و نایەلە گوموشتاش هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ناوچەی تورگوتلوی پارێزگاری مانیسا لە دوای ٨ رۆژ لە دەستبەسەرکردنیان، ئەمڕۆ لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە بڕیاری زیندانیکردنیاندا بەسەردا سەپێنرا.

مەسعود خەیری بۆکو و نالییە گوموشتاش هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ناوچەی تورگوتلوی پارێزگاری مانیسا لە رۆژئاوای تورکیا، لە ١٤ی شوباتدا لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکران. لە دوای ٨ رۆژ لە دەستگیرکردنیان بە پاساوی "ئەندامێتی لە رێکخستن دا" سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.

مەسعود خەیری بۆکو رەوانەى زیندانی جۆری تیی مانیسا کرا و نایلە گوموشتاش-یش رەوانەى زیندانی جۆری ئیی مانیسا کرا.

ئیستەنبوڵ

تانەر کاراداش، موات تورگوت، چایان یلماز، مەتین بوروکانلی، غیاسەدین کوت، سەلامی یامان و عەبدوڵا ئارینان بەڕێوبەرانی ناوچەی ئەسن یۆرت، ئەسین چلیک هاوسەرۆکی کۆمەڵەى پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەڕمەڕە (ماتوهایدەر - MATUHAYDER)، ڕۆژنامەوانان ڤیلدان ئەتماجا و ئیسماعیل چلیک، ئیباهیم ئەرۆل و سولەیمان ئەرزەنگین، کە لە ١٤ی شوباتدا دەستگیرکران، رەوانەى دادگای ناوچەى شاغلایەنی ئیستەنبول کران.

ئەو ١٢ کەسە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکیی یادی دەنیز پۆیرازدا، کە لە بارەگای هەدەپە لەلایەن فاشیستێکی دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرا، دەستگیرکراون.

ژ.ت