هاوسەرۆکانی ئانیکایدەر لە ئیزمیر دەستبەسەر کرا
لە ئیزمیر لە هەڵکوتانە سەر ماڵان چوار کەس لەوانە هاوسەرۆکانی ئانیکایدەر دەستبەسەرکران.
لە ئیزمیر لە هەڵکوتانە سەر ماڵان چوار کەس لەوانە هاوسەرۆکانی ئانیکایدەر دەستبەسەرکران.
لە ئیزمیر بەرەبەیانی زوو پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر زۆربەی ماڵانی شارەکە و ٤ کەسیان دەستبەسەر کرد. زانرا کە لە میانی هەڵمەتەکەدا چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) ئەمینە ئینان، هاوسەرۆکانی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی ئەوانەی کەسوکاریان لە ئانادۆڵ لەدەستداوە (ئانیکاندەر) ڕەحیمە توران و میکایل عاتان و بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە زەریفە سونگور دەستبەسەر کراون.
هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنەکان بەدەست نەهاتووە. پاش پشکنینی تەندروستی دەستبەسەرکراوان ڕەوانەی ئیدارەی ئاسایشی ئیزمیر لە چانکایا کراون.