زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی بەنۆرە کرد. چالاکییەکە گەیشتە ٦٣ ڕۆژ.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە) و سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دیجلە موفتۆغلو لەڕێگەی پارێزەرەکانیەوە ڕایگەیاند دەستی مانگرتن لە خواردن کردووە و تا ٥ ی شوبات بەردەوام دەبێت.
لە پەیامەکەیدا دەڵێت: " گۆشەگیری دژی ئازادی ڕادەربڕین و ڕاستی و دیموکراسییە، حیساب نەکردنیش سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتانەی لە دوورگەی ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت. بۆ نەهێشتنی ئەم تاریکیە پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت. وەک ڕۆژنامەوانان کە خەباتەکەتان بەتاوان دەزانرێت و بەشێوەیەکی شەخسی ئەنجامی بێمافی بەدی دەکەن، لەبەرامبەر ئەم بێدەنگییە، دەنگی خۆتان هەڵبڕن. بۆ ئەوەی ڕاستی لە تاریکیدا نەمێنێتەوە، بانگەواز لە هەمووان دەکەم، دەنگ هەڵبڕن".