هەبەدەهە لە دژی زەوتکردنی ئیرادە چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی دەنیز پۆیرازی هەبەدەهە رایانگەیاند، کارگەیەک چەرم و خشڵیان لە چایرۆڤای کۆجاعەلی داوەتە بەرئاگر.
جەنگاوەرانی دەنیز پۆیرازی هەبەدەهە رایانگەیاند، کارگەیەک چەرم و خشڵیان لە چایرۆڤای کۆجاعەلی داوەتە بەرئاگر.
جەنگاوەرانی دەنیز پۆیرازی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ١٨ی حوزەیراندا کارگەیەکی چەرم و خشڵیان لە چایرۆڤای کۆجاعەلی دایە بەرئاگر. لە ئەنجامدا زیانێکی گەورە بەر کارگەکە کەوت.
لە راگەیەندراوەکەی هەبەدەهەدا هاتووە:
"وەک جەنگاوەرانی هەبەدەهە تا ئەو کاتە هێرشەکان لە دژی گەلی کورد دەستکەوتەکانی تێکۆشانی دیموکراتیک کۆتایی دێن، ئێمە لە هەموو جێگەیەک شان بە شانی گەل وەستاوین و بە چالاکیەکانمان وەڵامی دوژمن دەدەینەوە. لە رێگەی چالاکیەکانمان لە دژی داگیرکەری، کۆلۆنیالیزم و رژێمی زەوتکار داواکاریمان لە هەموو گەنجان و گەلەکەمان ئەوەیە: رۆژ رۆژی رژانە ناو شەقامەکان و لێپێچینەوەیە لە فاشیزم".
هـ . ب