هەبەدەهە لە کۆجاعەلی ٢چالاکیی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی شێخمووس مەلازگری هەبەدەهە لە کۆجاعەلی دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە کوردستان چالاکیی ئەنجامدا.

ڕاگەیاندراوی هەبەدەهە

جەنگاوەرانی شێخمووس مەلازگر لە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند: "ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران، لە کاتی نیوەڕۆ، کارگەی بەرهەمهێنانی(پێویستی مەتبەخ)ی فاشیستانی لە گەڕەکی ئوزونچیفتلیک لە ناوچەی کاراتەپەی کۆجاعەلی سووتاندووە. لە چالاکییەکەدا کارگە ومەوادی سەرەتایی ئامادەکراو بۆ بەرهەمهێنان خەسارێکی زۆریان بەرکەوت. هەروەها لە٢٠ی حوزەیران، لەکاتی ئێوارەدا، کۆگای ناوچەی پیشەسازی تراکیە لە ناوچەی ئێرتوغروڵ گازی سەر بە شارۆچکەی کاراتەپە درایە بەر ئاگر و سوتێنرا. کۆگاکە و دەوروبەری زیانێکی زۆری بەرکەوت."

لە درێژەی بەیاننامەکەی هەبەدەهە دا هاتووە:

"دەوڵەتی فاشیست و مرۆڤکوژی تورک بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازێکەوە، بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان. دۆخەکە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جیاواز نییە. سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک کە ناتوانن دژی گەریلاکانی ئازادی شەڕ بکەن، لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا کە هەزاران سەرباز و هاوکارانی تێدا بەشدارن، لە دژی گەریلاکان گازی قەدەغەکراو بەکاردەهێنن. ئێمە دەزانین کە گەریلاکانی ئازادیی تا کۆتایی ڕووبەڕووی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەبنەوە.

ئێمە تێکۆشەرانی یەکگرتووی گەلان، دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک ئاگادار دەکەینەوە؛ تا ئەوکاتەی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و سیاسییەکانی لە کوردستان کۆتایی دێت، چالاکییە تۆڵەسێنەوەکانمان لە شارە گەورەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت."