هەبەدەهە لە ئەدەنە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی کردە ئامانج

هەبەدەهە رایگەیاند کە بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردن کە لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکراوە، لە ئەدەنە لە دژی هێزی میلیشیاییەکانی تورک بە نارنجۆک چالاکیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، بەمەبەستی پشتیوانی لە چالاکی مانگرتن لە خواردن کە لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکان دەستیپێکراوە، لە ناوچەی تورەگیری ئەدەنە چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەی هەبەدەهەدا هاتووە، "٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ شەوی پێنج شەممە لە دەوروبەری کاتژمێر ٢٤دا، جەنگاوەرانمان لە گەڕەکی کۆزایێ گورزیان لە دوژمن وەشاند، کە ئاڵوگۆڕی بە یەکە گەڕۆکەکان دەکرد. بە نارنجۆک و مۆلۆتۆف هێرشمان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبلە زریپۆشەکە کە لە جۆری ئوڕاڵ بوو زیانی بەرکەوت".

هـ . ب