هەبەدەهە لە ئیزمیر لە دژی پۆلیسی تورکی داگیرکەر چالاکیی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی یەکەی مەعسوم کۆرکماز لە بزووتنەوەی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، "لە ئیزمیر لە پۆلیسی دوژمنی گەل و فاشیستە بکوژەکان دا".

جەنگاوەرانی یەکەی مەعسوم کۆرکماز (فەرماندە عەگید) لە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە / HBDH) ڕایانگەیاند: "ئێمە لە ئیزمیر لە پۆلیسمان دا! لە ١٦ی ئاب و کاتژمێر ٢٣:٠٠دا لە مەندەرێس هێرشێکمان کردە سەر پۆلیس. ئێمە بە ئۆتۆمبێلەوە چووینە بەردەم دەرگای پۆلیسەکان دەستمانکرد بە دەستڕێکردن لێیان و لێماندان. ئەو چالاکییە بۆ یادی فەرماندە عەگید و هەڵمەتی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو و تا ئێستا چارەنووسی بریندارەکە نادیارە".

ژ.ت