هەبەدەهە یادی لینینی کردەوە

کۆمیتەیی بەڕێوەبەری هەبەدەهە، یادی سەدساڵەی مردنی سەرکردەی شۆڕشی ئۆکتۆبەری کردەوە و رایگەیاند: "ڕوانگەی لینین بۆ خەبات، لە خەباتی ئەمڕۆی هەبەدەهە ڕەنگ دەداتەوە".

کۆمیتەیی بەڕێوەبەری هەبەدەهە بە ڕاگەیاندراوێک، یادی سەدساڵەیی مردنی لینیی کردەوە، ئەوەی دەرخستووە، شۆڕشی ئۆکتۆبەر بە پێشەنگایەتی لینین، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بووە دەستپێکێکی نوێ. سەردەمی دەرکەوتنی هێزی پرۆلیتاریا و هەڵوەشاندنەوەی ئیمپرالیزمبوو، لینین هەموو ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ ڕزگاریی کرێکار و ڕەنجەدەران.

هەبەدەهە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو:

"لینین پێشەنگ، فەرماندە و هاوڕێی پرۆلیتاریای جیهانییە. لینین لە تەواوی ژیانی خۆیدا بە پراکتیک و تیۆریزەکردن لە مێژوودا جێگەی خۆی گرتووە. میراتێکی تیۆری خستە بەردەستی مێژوو، هەندێک ئەنجامی لێکۆلینەوەی لێوە بە دەست دەهێنن. تێکۆشانی ڕەوا و بە حورمەتی لینین، لە ژیانی ملیۆنان پرۆلیتاردا بە زیندویی دەمێنێتەوە.

لە مڕۆدا  لینین لە شەڕیی تورکیا و باکوری کوردستان و شەڕیی هەبەدەهە دژ فاشیزم، ئیمپرالیزم و کاپیتاڵیزم رۆڵێ پێشەنگ دەگێڕێت، ڕوانگەی لینین بۆ خەبات، ئەمڕۆ لە شەڕەکانی هەبەدەهە دا ڕەنگ دەداتەوە. وەک بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان، لە ١٠٠هەمین ساڵیادەی مردنی پێشەنگی شۆڕش، بە ڕێزەوە یادی لینین دەکەینەوە. بەڵین دەدەین هەنگاوەکانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلانی  تورکیا و کوردستان بگەیەنین بە سەرکەوتن".