هەبەدەهە: ئەمساڵیش لێپرسینەوە دەکەین، شەڕ دەکەین و سەردەکەوین
هەبەدەهە، ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣جەنگاوەرەکانیان ١٦٠ چالاکییان ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن.
هەبەدەهە، ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣جەنگاوەرەکانیان ١٦٠ چالاکییان ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە بارەی چالاکییەکانی جەنگاوەرانی هەبەدەهە و بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان(کەبەدەهە) لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە جەنگاوەرەکانیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٦٠چالاکییان لە باکوری کوردستان و تورکیا ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی بە ئیرادە بووە لە شەڕ دژی فاشیزم و لە ساڵی ٢٠٢٤ دا دەڵێت،"ئێمە وەڵامی هەموو جۆرە هێرشێکی فاشیزم دەدەینەوە، ساڵی ٢٠٢٤ دەکەینە ساڵی لەناوبردنی فاشیزم، ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ئەو ساڵەی کە دروشمی 'لەناوبردنی فاشیزم و سەرکەوتنی ئازادی' تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان، لە هەموو شوێنێک بەرز دەکرێتەوە، ئێمە لێپرسینەوە دەکەین، شەڕ دەکەن و سەرکەوتن بەدەست دەهێنن'.
لە ڕاگەیاندراوکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ تێکۆشانیان لە کارگە، شەقام و شوێنە حکومییەکان دژی فاشیزم زیاتر دەبێت و ڕایدەگەیەنن:"ڕژێمی فاشیست ئیتر لە هەموو شوێنێک دەمانبینێت. ئەمساڵیش چاویان بە جەنگاوەرانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان دەکەوێت، ئەگەر بەدوای ئێمەشدا بگەڕێن، ئەو ئازارەی بە گەلەکەمانیان داوە بە بیریان دەخەینەوە. ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێک پڕ لە ترس و تۆقین دەبێت بۆ دەسەڵاتی فاشیست و ساڵێکی پڕ لە هیوا دەبێت بۆ گەلەکەمان".