هەدەکە: داوای لێپرسینەوە لە بەپرسانی ڕووداوەکە دەکەین
کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) لە ڕاگەیاندراوێکیدا سەبارەت بە ئاگرەکەی ئامەد و مێردین بڵاکردەوە و ئاشکرایکرد داوای لێپرسینەوە لە کاربەدەستانی ئیداری و سیاسی بەرپرس لە ڕووداوەکە دەکەین.
کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) لە ڕاگەیاندراوێکیدا سەبارەت بە ئاگرەکەی ئامەد و مێردین بڵاکردەوە و ئاشکرایکرد داوای لێپرسینەوە لە کاربەدەستانی ئیداری و سیاسی بەرپرس لە ڕووداوەکە دەکەین.
هەدەکە لەسەر ماڵپەڕی دیجیتاڵ میدیایی خۆی، پەیوەست بە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی نێوان ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرساغی بۆ قوربانیانی کارەساتەکە خواست.
هەدەکە دەڵێت: "جارێکی دیکە بینیمانەوە هەتا مرۆڤ لە بڕیار و سەرچاوەکانی پەیوەندیدار بە ژیانەوە نەبنە خاوەن قسە، هەتاکو پێویستییەکانی مرۆڤ و ژیانی هەموو گیانلەبەران لە پێش بڕیاری سیاسی و ڕێکخستن بوونی کۆمەڵایەتیەوە نەگیرێت، ڕووداوە سرشتییە سیاسیەکان لە بەرامبەر تەندروستی گەل، هاوڵاتیان، هەموو هەبوونی سروشت و تەواوی ژیان دەگۆڕێت بۆ کارەسات و تاوانکاری."
هەدەکە لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا دوای لێپرسینەوە لە کاربەدەستانی سیاسی و ئیداری بەرپرس لە ڕووداوەکە دەکەن.