هەدەکە، هەڵمەتی 'یەک ملیۆن واژۆ بۆ ئاشتی' دەستپێکرد

کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، هەڵمەتی 'یەک ملیۆن واژۆ بۆ ئاشتی'ی دەستپێکرد. لە ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکەدا داوا لە هەموو لایەک کراوە کە بە بەرپرسیاریێتەوە لە پێناو ئاشتیدا بکەونە هەوڵدنەوە.

کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) لە ئەستەنبوڵ بە بەیاننامەیەک هەڵمەتی 'یەک ملیۆن واژۆ بۆ ئاشتی'ی ڕاگەیەندرا. مەراڵ دانش بەشتاش و عەلی کەنعان ئۆغڵو وتەبێژی هەدەکە و هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان تونجر باکرهان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارییان کرد.

مەراڵ دانش بەشتاش، هاووتەبێژی هەدەکە ڕایگەیاند؛ "دەکرێت جیهانێک بە ئاشتیەوە بەدی بێت، تەنها دەبێت دەرفەت بە ئاشتی بدەین، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتە بڕەخسێنین. بچووک و گەورە سەبارەت بە ئاشتی گفتوگۆ دەکات. دەرگایەک کراوەتەوە. ڕەنگە ئێمە نزیکتر بین، هەروەها ڕەنگە ئێمە ئەم نزیک بوونە دیار بکەین، بۆیەش دەست بە هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە دەکەین ئەگەر ئاشتی ئاسان بوایە دوو شەڕی گەورەی جیهانی بەدوای خۆیدا نەدە‌هێنا و ئێستا لە سەروبەری جەنگی جیهانی سێیەمین.

دوێنێ ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام ناتوانین ئەو ڕووداوانە لەبیر بکەین کە ماوەیەکی زۆرە لە غەززە شەڕێکی قورس ڕوویدا. دەبێت بڕیاری خۆمان یەکلا بکەینەوە، ئایا ئێمە لەم لاپەڕە شەرمنانەدا دەمێنینەوە، یان لەگەڵ ئەو کەسانە دەبین کە دەیانەوێت ئاشتی وەک میرات لەدوای خۆیان بەجێ بهێڵن؟ ئێمە ئاشتییەکی بەهێز و بەردەواممان دەوێت. ئێمە وەک هەدەکە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەمان لە پێشی هەموو شتێک داناوە. لە ٨-٩ی شوبات دا لە ئەستەنبوڵ کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی ساز دەکەین."

ناوەڕۆکی واژۆەکان

پاشان عەلی کەنعان ئۆغڵو، هاووتەبێژی هەدەکە ناوەڕۆکی واژوەکانی خوێندەوە. لەو ناوەڕۆکەی کە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان ئامادەکرابوو، بەبیر هێنراوەتەوە کە بە هۆی سیاسەتی ئەمنی سەبارەت بە پرسی کورد بەسەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زیان و ئازارێکی زۆریان بەرکەوت.

لە ناوەڕۆکەکاندا باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی پرسی چارەسەر نەکراوی کورد کراوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە؛ "پرسی کورد چاوەڕێ چارەسەرێکی دیموکراتیک، ئاشتیانە و کۆمەڵایەتییە، بۆیە ناتوانین لە پێداگرییمان بۆ ئاشتی و پاراستنی داهاتووی ژیانی هاوبەشمان بکشینەوە. ئەو هێرشانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا کە لە ئاستی کۆمەڵکوژییدا ئەنجام دەدرێن، نیشاندەری ئەوەن کە ئاشتی بۆ گەلان و بیروباوەڕەکانی ناوچەکە زۆر گرنگە، لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە، پارلمانی گەورەی تورکیا (TBMM)، هەروەها ئەو لایەنانەی کە ئارەزووی ژیانێکی یەکسان و ئازاد، دەکەن، بانگهێشت دەکەین کە بۆ ئاشتیەکی بەردەوام بە بەرپرسیارێتیەوە نزیکی دۆخەکە ببنەوە و بەشداری هەڵمەتی ئیمزا کۆکردنەوە ببن."

هەروەها کەنعان ئۆغڵو ڕایگەیاند کە هەڵمەتەکە لەلایەن ڕێکخستنەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێت و وتی: "ئەمە تەنها هەڵمەتێکی واژۆکردن نییە، بەڵکوو ئەم هەڵمەتە لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام دەدەین، لە ڕوانگەی کۆمەڵگەی ئاشتییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین. دواتر کۆبوونەوە و دیدار لە هەموو شارەکان و ناوچەکان ئەنجام دەدەین. لە کۆتاییدا دەڵێین ئێمە دەرفەتی ژیانێکی هاوبەش و ئارام لە وڵاتێکی هاوبەشدا بە هیچ کەس ناسپێرین."