شاندی مەسەدە لە لەندەن پەیامی "سیستەمی فیدراڵ"یان دووپاتکردەوە
ئەندامی شاندی مەسەدە لە لەندەن، وتەبێژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی مەسەدە حەسەن موحەمەد عەلی پەیامی "سیستەمی فیدراڵی"ـی دووپاتکردەوە.
ئەندامی شاندی مەسەدە لە لەندەن، وتەبێژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی مەسەدە حەسەن موحەمەد عەلی پەیامی "سیستەمی فیدراڵی"ـی دووپاتکردەوە.
شاندی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان کۆبوونەوەی دیپلۆماتیک ئەنجام دەدات، بۆ ئاشتی و ئارامی لە سوریا "سیستەمی فیدراڵی"ـی پێشنیار کرد.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەسەدە ئیلهام ئەحمەد و وتەبێژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی مەسەدە حەسەن موحەمەد عەلی بەشداری سەردانەکانیان کرد.
شاندی مەسەدە لە لەندەن ٤ ڕۆژە سەردانی دیپلۆماتیک ئەنجام دەدات. ئیلهام ئەحمەد و محەمەد عەلی لە لەندەنەوە بەشدارییان لە چەند پانێڵ و چالاکییەک کرد کرد کە لەلایەن پێشکەوتنی کورد و گروپی کوردی پارتی کرێکاران و نوێنەرایەتی مەسەدە لە بەریتانیا ڕێکخرابوو. بە تایبەتی ئەو پانێڵەی کە لە پەرلەمان بەڕێوەچوو بووە ڕۆژەڤ. ئیلهام ئەحمد پێشنیاری "سیستەمی فیدراڵی" بۆ سوریا کرد و ڕایگەیاند کە سیستەمی فیدراڵی دەبێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلی کورد.
شاندی مەسەدە لەم سەردانانەدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی پارتی کرێکاران و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگە و بزووتنەوە کوردستانییەکان کۆبووەوە. هەروەها لەگەڵ چەند ئەندامێکی پارتی کرێکاران و پەرلەمانتارانی پارتی موحافیزکار و کەسانی ناودار کۆبووەوە. هەروەها ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ پەرلەمانتار سامی ویلسۆن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سامی ویلسۆن، ئیلهام ئەحمەد تیشکی خستەسەر گرنگی سیستەمێکی فیدراڵی ناناوەندی و فرەحزبی بە نوێنەرایەتی هەموو هێز و پێکهاتەکانی سوریا، هەروەها گرنگی پاراستنی هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە. ئیلهام ئەحمەد دووپاتی کردەوە، پێویستە فشار لە دەوڵەتی تورک بکرێت بۆ وەستاندنی هێرشەکان و پاراستنی قەسەدە.
هەروەها جەختی کردەوە پێویستە فشار لە حکومەتی سوریا بکرێت تاوەکو ئاگربەستێکی بەرفراوان بچەسپێت، ئاماژەی بەوە کرد جیاوازی هەیە لەنێوان کردار و قسەکانی حکومەتدا بەتایبەت پەیوەست بە عەلەوییەکان و گرووپەکانی تر.
سەبارەت بە چۆنێتی هاوکاریکردن و بەشداربوونیان لەم هەنگاوانە، پەرلەمانتار سامی ویلسۆن پرسیاری لە ئیلهام ئەحمەد کرد. شاندی مەسەدە لەم ڕووەوە، تیشکی خستەسەر گرنگی دیالۆگی تەواوی سوریا، وەستاندنی شەڕ و ڕێگرتن لە دەستوەردانی تورکیا لە سوریا. ویلسۆن ڕایگەیاند ئامادەن بەشداری شاندێک بکەن و سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن.
هەروەها لەگەڵ پەرلەمانتاری پارتی موحافیزکار و وەزیری پێشووی گەشەپێدانی نەتەوەیی ئەندرۆ میشێل کۆبوونەوە، ڕەوشی سیاسی سوریا و ڕەوشی ڕۆژئاوا تاوتوێ کرا.
لە شاندی مەسەدە سیاسەتمەدار عوسمان بایدەمیر و وەزیری تەکنۆلۆژیای بەریتانیان فریال کلارک بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
لەگەڵ کۆبوونەوەکاندا، شاندەکە بەشداری چالاکییەک بوون بۆ یادکردنەوەی ١٠ هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە هۆتێلی (the savoy).
بەشداربوونی ئیلهام ئەحمەد و حەسەن محەمەد عەلی لە چالاکییەکەدا، پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. وەزیری بەرگری پێشووی بەریتانیا، پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران گاڤین ویلیامسۆن، یەکەمین ژنە کوردی وەزیری تەکنۆلۆژیا فریال کلارک دەمیرچی، سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا کاروان جەمال تاهیر، پەروین چاکار، نوێنەری سەندیکای (UNITE) سیمۆن دوبینز، ئەندامی پارتی کرێکاران لۆرد مۆریس گلاسمان، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی کرێکاران لۆین ڕوسیل مۆیل، چالاکوانی مافی مرۆڤ مارگرێت ئۆین، ئەندامی گروپی دۆستایەتی کوردی پارتی کرێکاران، سەرباز بەرزنجی، نوێنەری گۆڕان لە بەریتانیا شەپۆل عەلی عەسکەری، چەندین کەسی دیکە و نوێنەری ڕێکخراوەکان بەشداربوون.
لە چالاکییەکەدا مەراسیمی ڕێزگرتن و نیشاندانی سینڤزیۆن بەڕێوەچوو، لەڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە، پەیامی فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی پیشاندرا.
فەرماندە مەزڵوم عەبدی گوتی: "پێویستە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر دەنگ هەڵبڕین و بڵێین ئیدی بەسە. ئەمڕۆ داوای سوریایەکی ئارام دەکەین کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات، ئازادیی ژنان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە بنەما دەگرێت، سوپاسی هاوکاریتان دەکەین".
ئیلهام ئەحمەد دەربارەی کێشەکانی سوریا قسەی کرد، ڕایگەیاند ئەوان داوای ئایندەیەکی ئارام و دیموکراتیک لەسەر بناغەی سیستەمی فیدراڵ دەکەن.
لە سەندیکای یونایتد سیمۆن دوبلنز، یەکەم وەزیری تەکنەلۆژیایی ژنی کورد فەریال جالارک دەمیرجی، وەزیری بەرگری ئینگلتەرای پێشوو و پەرلەمانتاری پارتی موحافزکار گاڤین ولیامسۆن و کەسانی وەک لۆرد ماوریک گلاسمان قسەیان کرد.
لە قسەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە گەلی کورد و قەسەدە نەک تەنها خاکی خۆیان لە هەمانکاتدا بۆ ئاشتیی، ئارامی و ئازادی و پاراستنی بەرژەوەندییەکان فراونتر دەکەن و پەیامی پشتگیری ڕۆژئاوا و گەلی کورد درا.
لە سەندیکای یونایتد سیمۆن دوبلز گوتی: "بانگەواز لە حکومەتی ئینگلتەرا دەکەین کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەنگاو بە بڕیارەوە بنێت. داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین. ئازادی ئەو بۆ ئاشتیی ئارامی هەرێمەکە گرنگی ژیانییە".
شاندی مەسەدە هەتاوەکو ١٧ی کانوونی دووەم لەگەڵ دامەزراوە فکرییەکان، کەسایەتیی و ئەکادیمک لە کۆبوونەوەکانیان لەسەر دۆخی ڕۆژئاوا بەردەوامن.
'پێشنیاری ئێمە سیستەمی فیدڕاڵییە'
نوێنەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی مەسەدە حەسەن محەمەد عەلی بۆچوونی سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئینگلتەرا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد، ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکو ئێستا لەگەڵ گروپی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی پارتی کرێکاران، ئەکادیمیستەکان، پەرلەمانتار و دامەزراوە مەدەنییەکان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە. عەلی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان وەک ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک نزیکایەتی و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا باس کردوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەی سووریا فرە ڕەنگە سیستەمی ناوەندی جێبەجێ ناکرێت و لە بری ئەوە سیستەمی فیدڕاڵی دەبێت بە سیستەمێکی بەڕێوەبەری زۆر باش.
محەمەد عەلئ ئاماژەی بەوەکرد کە پەرلەمانتار و سیاسەتمەداران بە گشتی گوتیان کە سیستەمی فیدڕاڵی سیستەمێکی ڕاست و گونجاوە بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ڕژێمی بەعس ڕووخا، کات کاتی دامەزراندنی سووریایەکی نوێیە. چاوەڕوانییەکان لە ئینگلتەرا ئەوەیە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاوەستێنن. دەوڵەتی تورکی وەک تۆ ڵەکردنەوەی تێک شکاندنی داعش لە کۆبانێ، هێرش دەکات. وەک چۆن ئازادی کۆبانێ بە هاوکاری گەلی کورد و دۆستانیان هێزە هاوپەیمانەکان بە دیهێنرا، ئێستاش پاراستنی کۆبانێ کە سیمبولێکی گرنگە، زۆر گرنگە. ئەم هێرشانە بە ئامانجی قڕکردنە. هەربۆیە دەبێت دەستبەجێ هێرشەکانی سەر کۆبانێ ڕاوەستێنرێت. پاراستنی کۆبانێ مانای پاراستنی هەموو سووریایە، پاراستنی کۆبانێ پاراستنی هەموو مرۆڤایەتییە".
محەمەد عەلی ئاماژەی بەوەکرد کە ئینگلتەرا کە لەبەر ئەوەی لە دژی داعش لە نێو کوردیناسیۆنی نێونەتەوەییدایە، ناوبەناو سەردانی نوێنەرانی سیاسی دەکات و گوتی: " دەیانەوێت لەنێوان ئێمەدا ببنە نێوانگیر تاوەکو لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەوین، گرنگی دیالۆگی ئێمە لەگەڵ دیمەشق باسکرا. بە گوێرەی زانیارییەکان بۆ کۆتایی هێنا بە شەر لەگەڵ تورکیا دانوستان دەکەن. بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کۆبانێ بیر لە بە هێزبوونی داعش دەکەنەوە. لە پاراستنی خاکی ڕۆژئاوا و باکووری سووریا بۆ داهاتووی سووریا دەستکەوتی گەورەمان بە دەست هێناوە. لە دامەزراند و داهاتووی سووریا چاوی هەمووکەسێک لەسەر قەسەدەیە".
وتیشی: "بۆ ئەوان مەسەدە، گروپێکی دیموکراتیک و سیکۆلارە، بۆ پاراستنی ناسنامە جیاوازەکان بە گرنگی دەبینن و هەڵوێستی ئەوان لەگەل مەسەدەیە. تورکیاش ئەم دۆخەی بەلاوە خۆش نییە. تورکیا دەیەوێت ئەم ئەنجوومەنە هەڵوەشێتەوە.
چونکە ئێمە گرەنتی سیاسەتی دیموکراتیک و داهاتووی سووریاین، ئەو هەوڵدەدات کاریگەریمان لە سووریادا لاواز بکات. بۆ ئارامی داهاتووی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا لێرە کۆبوونەوەمان ئەنجامدا کە دەبێت مەسەدە پارێزراو بێت و پشتگیری بکرێت. دەتوانم بڵێم کە نزیکایەتی ئەوان لەم بارەیەوە ئەرێنی بوو".