ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سڵاوی لە چالاکوانانی تشرین کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، سڵاوی لە بەرخۆدانی ئێشکگرانی بەنداوی تشرین و قەسەدە کرد.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، سڵاوی لە بەرخۆدانی ئێشکگرانی بەنداوی تشرین و قەسەدە کرد.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە لە بەنداوی تشرین و داستانی قارەمانانەی قەسەدە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " ماوەی چەند ڕۆژێکە دانیشتوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشێوەیەکی خولاو پارێزگاری لە بەنداوی تشرین و ژێرخانی بەنداوی تشرین دەکەن، هەروەها پاڵپشتی هێزەکانی قەسەدە دەکەن لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، کە بە تۆپ و فرۆکە هەرێمەکە دەکەنە ئامانج.
فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک کاروانێکی خەڵکی سڤیلیان بۆردومان کرد کە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتبوون. کاروانەکە بە سەختی بۆردومان کرا و لە ئەنجامدا ٣ هاوڵاتی شەهیدبوون و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون. ئەم هێرشە دژی خەڵکی سڤیل پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێونەتەوەییە و تاوانی جەنگە.
وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکانی سەر خەڵکی سڤیل شەرمەزار دەکەین. دەوڵەتی تورک بەم ڕێگەیە دەیەوێت ئیرادە و بەرخۆدانی ئەم گەلە بۆ پاراستنی ژێرخانی خزمەتگوزاری، بشکێنێت. ئەمەی هەیە مەزنترین ئاستی فیداکاری و بەرخۆدانە.
سڵاو دەکەین لە بەرخۆدانی گەلی ئێشکگر لە بەنداوی تشرین. هەروەها فیداکاری مەزنی قەسەدە کە بەرامبەر داگیرکاری تورک و چەتەکانی داستانی قارەمانێتی دەنووسنەوە، پیرۆز دەکەین".