هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەرزڕاگرت

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان، رێپێوانمان بەرەو رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن".

 

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە زۆر ناوچەی کوردستان و بەتایبەتی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی کاریگەر و هەڵمەتی شۆڕشگێری سەرکەوتووانە ئەنجام دران. ئەو چالاکییانە کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە تاکتیکی دەوڵەمەند و رێبازی داهێنەرانە ئەنجامیاندان، پلانەکانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیان سەروبن کرد و گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند. سەرباری تەکنەلۆژیای دوژمن و هەلومەرجی دژواری سروشتیش، گەریلاکانی ئازادیی کە لە ئیرادەبوونی ئاپۆییدا گەیشتنە بەرزترین ئاست بە چالاکییەکانیان جارێکی دیکە هێزی لە نەبەزیوی پەکەکەیان بە دۆست و دۆژمن نیشاندا.

هاوڕێیانمان جیگەر و روگەش لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر داستانێکی مێژوویی تێدا تۆمار دەکرێت، بە رۆحی گیانبازانەی ئاپۆیی، بە هەڵوێستی بە ئیرادە و بڕیاوەیەکی لە شکان نەهاتوو، بوونە نوێترین قارەمانانی ئەم داستانە خۆڕاگرییە. هاوڕێیانمان جیگەر و روگەش رقی خۆیان بەرامبەر بە دوژمن و توڕەیی تۆڵەسەندنەوەیان رۆژ لەدوای رۆژ گەورەتر کرد، گۆڕییان بۆ پاڵنەری تێکۆشانێکی گەورەتر و فیداکارانەتر و بە بەشداربوونی لەخۆبوردوانەیان بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی ئاپۆیی. هاوڕێیانمان بە پراتیکی سەرکەوتووانەیان سەلماندیان کە جەنگاوەرانی ئاپۆیی لە هەموو هەلومەرجێکدا بۆ ئافراندنی ئایندەی ئازادی گەلەکەمان زەحمەتدەکێشن، هەوڵ دەدەن و بە میراتێکی دەوڵەمەندی تێکۆشان کە لە پاش خۆیان جێیان هێشتووە، چوونە کاروانی نەمرانەوە. وەک هاوڕێیانیان بەڵێن دەدەین بە هاوڕێیانمان جیگەر و روگەش ئامانجەکەیان کە بریتی بوو لە دامەزراندنی کوردستانی ئازاد بە دڵنیاییەوە بگەیەنینە ئەنجام.

لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان جیگەر و روگەش و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان رێپێوانمان لەپێناو رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: جیگەر چارچەلا

ناو و پاشناو: تۆڵڤان مەتین

شوێنی لەدایکبوون: گەڤەر

ناوی دایک- باوک: ئەسمیهان- ئەنوەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٤/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: روگەش زنار

ناو و پاشناو: سەعدون توتماز

شوێنی لەدایکبوون:ئامەد

ناوی دایک- باوک: فاتیمە- حەبیب

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤/ زاپ