لە ئێلح کودەتایی قەیوم شەرمەزار کرا
لە ئێلح دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزار کرا.
لە ئێلح دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزار کرا.
ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسینی دەم پارتی بەردەوامە. دەم پارتی لە ئێلح لەسەر شەقامی گوڵستان لە دژی دەستبەسەرداگرتن ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئێلح زەینەب ئودونجو کوتەڤی، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک و یاشیل ئیشیک کە ئەرکەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی، چەندین هاوڵاتی بەشداربوون. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "گەل لە دژی کودەتایی قەیوم بەرخۆدان دەکات" هەڵگیرا و چەندین جار دروشمی "قەیوم تاڵانییە، بەرخۆدان ژیانە"، "بژی بەرخۆدانی کوردان"، "قەیوم دەچێت گەل دێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح سۆنگول کۆرکماز لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشەکان بە دەستی قەیومەکان لە دژی ئیرادەی گەل جێبەجێ دەکرێت بەردەوامە و جەختی کردەوە کە لە دژی ئەو هێرشانە بەرخۆدان دەکەن.
'وەک دوێنی، ئەمڕۆش ڕژێمی تاڵانی قەیوم قبوڵ ناکەین'
پەرلەمانتار زەینەب ئودونجو کوتەڤی گوتی: "هاوسەرۆکانی شارەوانییمان بە پاساوی نایاسایی زینداکراون. لە کاتی هەڵبژاردن ئەم دۆسێیە نەبوو، بەڵام ئێستە هێنراوەتە پێش. وەک دوێنێ ئەمڕۆش ڕژێمی تاڵانی قەیوم قبوڵ ناکەین. هەندێک کەسی نێو سوپا بە ترسەوە دەڵێن 'خەڵکی ئێلح ئێمەیان خۆش دەوێت'. خەڵکی ئێلح بە نەفرەتان دەکات. ئەگەر ئێوەیان خۆش ویستایە ئەوا هەڵدەبژێران، بەڵام ئێوە دزی و تاڵانیتان هەڵبژارد. بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ئۆپراسیۆنێک قەیوم لەسەر شارەوانی ئاکدەنیز سەپێنرا. ئەم نزیکایەتییە لە دژی ئیرادەی گەل قبوڵ ناکەین. دەبێت دەستبەجێ دەست لەو بڕیارە هەڵە هەڵبگرن و زیهنیەتی تاڵانکەری لەسەر شارەوانییەکەمان لابەرن".
'ناتوانیت لەسەر ئیرادەی گەل قسە بکەیت'
هاوسەرۆکی شارەوانی گوڵستان سۆنوک کە لە شوێنی ئەو قەیوم دانراوە بانگەوازی لە هاوڵاتییانی ئێلح کرد و گوتی: "قەیوم داهاتووی خەڵکی ئێلحی دزی و تالانی کرد. ئەو زیهنیەتە ئێستا شارەوانی ئاکدەنیزی داگیرکرد. ڕووی ئەوەیان هەیە بچنە نێو گەلەوە؟ سڵاو لە گەلی کوردستان و شارەکانی تورکیا کە بەرخۆدان دەکەن. بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "قەیوم دەچێت، گەل دێت" کۆتایی هات.