بە دیمەن

کاروانی گەل سەرەڕایی هێرشەکان گەشتە بەنداوی تشرین

کاروانی گەل سەرەڕایی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گەشتە بەنداوی تشرین و ئێشکگری بەردەوامە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و لە دژی گەلانی مەدەنی کۆمەڵکووژی بەڕێوەدەبات. کاروانەکانی گەل سەرەڕایی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گەشتە بەنداوی تشرین و ئێشکگری گەل بۆ پاراستنی بەنداوەکە بەردەوامە.

دەوڵەتی تورک بە فرۆکە بۆردوومانی بەنداوی تشرینی کرد. کاتێک کاروانی گەل لە کانتۆنەکانی جزیرە و کۆبانێ بەڕێکەوتن بۆ بەنداوی تشرین، بازگەی سەر ڕێگەی کاروانەکانی گەل بۆردوومان کرا، بەڵام کاروانەکانی گەل سەرەڕایی بۆردوومان کردن گەشتە بەنداوی تشرین. لە بۆردوومانی یەکەمدا هاوڵاتییەک شەهید بوو و ٤ هاوڵاتیش بریندار بوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی جاری دووەم هاوڵاتیانی بە چەکی قورس  تۆپبارانکرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ هاوڵاتی شەهید بوون و ١٩هاوڵاتی بریندار بوون.

گەل سەرۆک کۆماری تورک ئەردۆگانی بە نەفرەت کرد و پەیامی پشتیوانی کردنی قەسەدە درا.