کەژەکە: دەبێت هەمووان بە ڕوحی سەرهەڵدانەوە لە دژی هێرشەکان بوەستنەوە!

کەژەکە ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە بەرچاوی جیهانەوە بە فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورسەوە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قڕ دەکات و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد بە ڕوحی سەرهەڵدانەوە لە دژی هێرشەکان بوەستنەوە.

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە سات بە سات لە دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر دەبێت، کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە هەمووان کرد بە ڕوحی سەرهەڵدانەوە لە دژی هێرشەکان بوەستنەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان- کەژەکە بەم شێوەیە:

"دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە گەلەکەمان لە مەدەنی، ژن، گەنجان و شەڕڤانان کە بۆ خاکەکەیان شەڕ دەکەن بە فڕۆکەی جەنگی، فڕکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس بە ئامانج دەگرێت و کۆمەڵکوژیان دەکات. بە دووژمنایەتییەوە هێرشی سەر خاکی گەلانی کورد، عەرەب، ئاشووری، تورکمان و ئەرمەنییەکان دەکات کە لە پێکەوەژیاندان، بە بێباکیەوە بە هێرشەکانی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، بە تایبەت لە تشرین، قەرەقۆزاق، گرێ سپی، تل تەمر و کۆبانێ ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات. لە ماوەکانی کۆتاییدا کاروان و ئەمبۆڵانسی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بۆ پاراستنی ئاو، خاک و وزەی خۆیان لە بەرخۆداندان و خەڵکی مەدەنی دەکات بە ئامانج کە لە تشریندا لەبەرخۆداندان. بە دەیان لە گەلەکەمانی کۆمەڵکوژ کرد. دوێنی و ئەمڕۆ گەلەکەمان بە بەرچاوی هەموو ڕای گشتی جیهانییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە بە ئامانج دەگیرێت و شەهید دەکرێن. هەموو شەهیدانمان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و هیوای چاکبوونەوەی خێر بۆ برینداران دەخوازین. شەهادەت بانگەوازی بەرخۆدانە.

کاتی قسەکردن و ڕاڤەکردنی بانگەوازی تێپەڕ بووە. کات کاتی بەرخۆدان و چالاکیی کاریگەرە. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە هەموو گەلەکەمان و بە تایبەت ژنان بە ڕوحی ٦-٨ی تشرینی یەکەمەوە هەموو پێکەوە بە بەبێ دوودڵی بکەونە بەرخۆدانەوە، لە باکوور، باشوور، ڕۆژئاوای کوردستان و دەرەوەی وڵات بە ڕوحی سەرهەڵدانەوە لە دژی هێرشەکان بوەستنەوە.

دەوڵەتی فاشیستی تورک لە دووژمنایەتیکردنی گەلی کورددایە و لە دژی هەموو دەستکەوت و بەهاکانی گەلی کورد هێرشێکی کراوە ڕاگەیاندووە. بانگەوازی لە هەموو گەلمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین هەموو پێکەوە ڕووبکەنە تشرین، وە بانگەوازی لە گەلی باکوورمان دەکەین هەموو جێگەکان و بەتایبەت سەرسنورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان. ئەمڕۆ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە. کات کاتی بەرخۆدانی ژن و گەنجانە، ڕەنگە بۆ سبەی درەنگ بێت.

بانگەوازی لە ڕای گشتی و دۆستان دەکەین بەشداری ئەم بەرخۆدانە بکەن."