هه‌به‌ده‌هه‌ به‌رخودێرانی رۆژووی مردنی به‌ بیرهێنایه‌وه‌

كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌به‌ده‌هه‌ به‌رخودێرانی رۆژووی مردنی گه‌وره‌ی ١٤ی ته‌مموزی ١٩٨٢ و مانگرتن له‌ خواردنی بێ كۆتایی ١٩٩٦ی به‌ بیرهێنایه‌وه‌.

كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، "ئێمه‌ هاوڕێیانی خۆمان كه‌ له‌ رۆژووی مردندا تێكه‌ڵ به‌ كاروانی نه‌مران بوون به‌ بیرده‌هێنه‌وه‌" و به‌ڵێنی "به‌ره‌وپێشبردنی تێكۆشانی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی" دا.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌به‌ده‌هه‌ به‌م جۆره‌یه‌

"زیندان هه‌موو كات كراوه‌ته‌ ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست. له‌ هه‌مان كاتدا به‌ به‌رخودانی هه‌ره‌ شكۆدار بوونه‌ سه‌نگه‌ری زیندانیانی شۆڕشگێڕ كه‌ چۆكیان به‌ فاشیزم داداوه‌.

حكومه‌تی سه‌ربازی فاشیستی ١٢ی ئه‌یلول ویستی هه‌زاران شۆڕشگێڕ، دیموكرات و وڵاتپارێز له‌ زیندانه‌كاندا ئاسێ بكات، به‌م جۆره‌ش هه‌ناسه‌ی تێكۆشان ببڕێت و به‌ گۆشه‌گیری، گوشار و له‌ناوبردن زیندانیان راپێچی هێڵی خۆبه‌ده‌ستوه‌دان بكات. له‌ به‌رخودێرانی زیندانی ئامه‌د كه‌مال پیر، م. خه‌یری دورموش، عاكیف و عه‌لی چیچه‌ك كه‌ جه‌سته‌ی خۆیان خسته‌ به‌ر مه‌رگه‌وه‌ به‌هێزترین وه‌ڵامیان به‌ خۆبه‌ده‌ستوه‌دانی فاشیزم دایه‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌و به‌خودێرانه‌ له‌ ٤٠ هه‌مین ساڵیادیاندا به‌ رێزه‌وه‌ به‌ بیرده‌هێنینه‌وه‌ و به‌ڵێن دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئاڵای تێكۆشانی شۆڕشگێڕیی و یه‌كگرتوومان زیات به‌رزبكه‌ینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئێمه‌ شه‌هیدانی رۆژووی مردن و مانگرتن له‌ خواردنی بێكۆتایی ١٩٩٦: ئایگون ئوغور، ئاڵتان به‌ردان كه‌ریمگیله‌ر، ئیلگینچ ئۆزكه‌سكین، حسێن ده‌میرجیئۆغڵو، عه‌لی ئایاتا، موژدات یانات، ئایچه‌ ئیدیڵ ئه‌ركمه‌ن، ته‌حسین یه‌ڵماز، یه‌ملیها كایا، حیجابی كوچوك، عوسمان ئاكگون و حه‌یاتی جان به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ ئێمه‌ به‌رخودانی یه‌كگرتووی ئه‌وان له‌ زیندانه‌كان گرتیانه‌به‌ر، ئێمه‌ له‌ تێكۆشانی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی خۆماندا درێژه‌ی پێبده‌ین.

ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هه‌موو زیندانیانی شۆڕشگێڕ توند ده‌كاته‌وه‌، سیاسه‌تی گوشار، ئه‌شكه‌نجه‌ و هه‌وڵدان بۆ خۆبه‌ده‌ستوه‌دان قورس ده‌كاته‌وه‌. زیندانیانی سیاسی شۆڕشگێڕ ده‌كوژرێن و به‌ وتنی 'خۆی كوشتووه‌'، 'به‌ نه‌خۆشی مردووه‌' هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ په‌رده‌پۆش بكرێت. دۆخی ته‌ندروستی زیندانیانی نه‌خۆش رۆژ له‌ دوای رۆژ قورستر ده‌بێت، گۆشه‌گیری له‌سه‌ر زیندانیان توندده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ هه‌موو رۆژێك دژوارتر ده‌بێته‌وه‌.

رژێمی فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ به‌ دیلگرتنی ده‌یان هه‌زار شۆڕشگێڕ، چه‌پگر، سۆسیالیست، كه‌سانی وڵاتپارێز هه‌وڵ ده‌دات تێكۆشان له‌ دژی فاشیزم رابگرێت، كۆتایی پێبهێنێت و زیندانیانی سیاسی له‌ زیندانه‌كان ناچار به‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بكات. به‌ڵام ده‌بێت بزانێت كه‌ زیندان هه‌موو كات له‌ دژی هێرشه‌ دڕندانه‌كانی فاشیزم بوونه‌ یه‌ك له‌ قه‌ڵا هه‌ر گرنگه‌كانی به‌رخودان".

له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "جه‌نگاوه‌رانی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوو كه‌ سڵاوی گه‌مالی لازی له‌ ئه‌شكه‌نگه‌ری زیندان ئامه‌د ئه‌سه‌د ئۆكتای كرد، ئه‌مڕۆ له‌ دژی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران له‌ زیندانه‌كان درێژه‌ به‌ چالاكی ده‌ده‌ن، بۆ رووخاندنی رژێمی فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌ چیای و شاره‌كان تێكۆشانی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن".

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌ تێكۆشانی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتوو له‌ دژی فاشیزم به‌هێزتر ده‌كه‌ن، لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئه‌شكه‌نجه‌كاران ده‌كه‌ن و داوای له‌ گه‌لان كرد كه‌ خاوه‌نداری له‌ تێكۆشانی شه‌هیدان بكه‌ن و ببنه‌ ده‌نگی زیندانیانی سیاسی شۆڕشگێڕ".

هـ . ب