كۆمیته به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه) به بۆنه‌ی ساڵیادی كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلول راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه له رووی دواكه‌وتووییه‌وه یه‌ك له وڵاته سه‌ره‌كییه‌كان، فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌و راستیه‌ی خۆی له كاتی دامه‌زراندن به‌دواوه به شێوه‌یه‌كی راشكاوانه خستووه‌ته‌به‌رچاو. دروشمی سه‌ره‌كی ئه‌و میراته‌ش یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك ئایین و یه‌ك ئاڵایه. سیاسه‌تی كۆلۆنیالیستیی داگیركه‌ری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی عوسمانی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كه تێكه‌ڵ به‌م سیاسه‌ته‌ی كرد، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداری كه‌مالیست و ئایدۆلۆژیای فه‌رمی كرا و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلولیش له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه، به هاوسۆزی له‌گه‌ڵ ئیمپرالیزم- سه‌رمایه‌داری، به‌پێی پێودانگی 'ده‌ستوری هه‌میشه‌یی' وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك ئاوقای گه‌لان كرا. بۆ پاراستن و گه‌وره‌كردنی بورژوازی و سه‌رمایه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، له دژی كرێكاران، گوندنشینان، كه‌مینه‌كان، ژنان و شۆڕشگێڕان دڕندانه‌ترین شێوازه‌كان په‌یڕه‌و كران، به‌م جۆره كۆمه‌ڵكوژی و كۆچاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا سه‌پێنرا. له هه‌مان كاتدا ئاڵای تێكۆشانی چهوساوهكانیش له‌و قۆناغه‌دا شه‌كایه‌وه و بووه رێناشاندهری ئه‌و میراتی تێكۆشانه‌ی كه پێشتر هه‌بوو".
'ده‌سه‌ڵاتداری درێژكراوه‌ی ١٢ی ئه‌یلوله'
هه‌به‌ده‌هه رایگه‌یاند، كه ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په كه درێژكراوه‌ی ١٢ی ئه‌یلوله، به كۆنسێپتی نوێی شه‌ڕ كه له ٢٠١٥ه‌وه گرتیه‌به‌ر، هیچی وای له وه‌ستاكانی كه‌متر نه‌بوو له لێدانی مۆركی خۆی له كرده‌وه فاشیستیه‌كان و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "ئه‌و كوده‌تا مه‌ده‌نییه‌ی كه له ٢٠١٦دا ئه‌نجامیدا و به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ی فاشیست، هێرشه‌كانی فراوان كرد. له كۆمه‌ڵكوژی، داگیركه‌ری، چه‌وتی و سیاسه‌ته‌كانی له دژی گه‌ل هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاند. گه‌لانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێشی ئێمه‌ی تاڵان كرد، سه‌رمایه‌ی لایه‌نگرانی خۆی پێزیاد كرد، له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی له دژی ژنان به سه‌دان ژنی كوشت، بۆ بێده‌نگكردن و كپ كردنی ئۆپۆزسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره‌ی كرد، به كوته‌ك و گازی بیبه‌ر هێرشی كرده سه‌ر ئه‌وانه‌ی ژینگه و شاره‌كانیان ده‌پارێزن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن وه‌ك دوژمن راگه‌یه‌نران، پۆلیس و سه‌ربازه‌كانیان رووبه‌ڕوو كردنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان و كۆمۆنیسته‌كان كه له دژی ئه‌وه خۆڕاگری ده‌كه‌ن له‌ناو ببه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی شۆڕشگێڕی بگه‌یه‌نێته كۆتایی هه‌موو تواناكانی ده‌وڵه‌تی خسته ئاماده‌باشیه‌وه. زیندانه‌كانی به زیندانیانی شۆڕشگێڕ پڕكرد. به ئه‌شكه‌نجه، گوشار و رفاندن هه‌وڵیدا ئیراده‌ی شۆڕشگێڕی ناچار به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دا بكات. بازاڕه‌كان به پاسه‌وان، پۆلیس، هێزی میلیشیایی، سه‌عاده‌ت، نه‌وه‌كانی عوسمانی، كامێرای چاودێری پڕ كرد و هه‌وڵیدا رێگری له چالاكییه‌كان بكات. چیاكان، چیاكانی ئازادی ئێمه‌ی به بۆمبی چه‌ند تۆنی، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو، به كاتیوشا و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد. یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئۆپراسیۆنی ئه‌نجامدا. به‌ڵام ئه‌مانه سوودیان نییه. وه‌ك چۆن له ١٢ی ئه‌یلولدا نه‌یانتوانی سه‌ربكه‌ون، فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په كه درێژه‌ی ئه‌وه‌یه ناتوانێت سه‌ربكه‌وێت. ناتوانێت شۆڕشگێڕه‌كان، كۆمۆنیسته‌كان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد كۆتاییپێبهێنێت، ناشتوانێت گه‌لانی ره‌نجده‌ر و چه‌وساوه چاو ترسێن بكات و سه‌ركوتیان بكات. شوێنكه‌وتووانی ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی كه ١٢ی ئه‌یلول ده‌ره‌قه‌تیان نه‌هات، فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌ش ده‌ره‌قه‌تیان نایات، ناتوانێت چۆكیان پێدابدات و كۆتاییان پێبهێنێت".
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی تاریكی ١٢ی ئه‌یلولیان به ئاگری جه‌سته‌یان رووناك كرده‌وه و به هاوپشتی دوژمنیان له‌ناوبرد، ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌شی ئه‌مڕۆ تێده‌كۆشن به هه‌مان میراته‌وه، تاریكی پارچه‌پارچه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆتاییدا بانگهوازكرا كه به‌شداری له بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشی یه‌كگرتوو ببن، تاریكی پارچه‌پارچه بكه‌ن و ئازادی به‌ده‌ستبهێنن و مسۆگه‌ری بكه‌ن.
هـ . ب