هه‌زار و ٥١٧ زیندانی نه‌خۆش كه ٦٥١ كه‌سیان نه‌خۆشی قورسیان هه‌یه له زیندانه‌كاندان
هاوسه‌رۆكی شتیی ئیهه‌ده ئۆزتورك توركدۆغان رایگه‌یاند، كه ١٥١٧ زیندانی نه‌خۆش كه نه‌خۆشی ٦٥١ كه‌سیان قورسه له زینداندان و پێویسته ده‌ستبه‌جێ به‌ربدرێن.
هاوسه‌رۆكی شتیی ئیهه‌ده ئۆزتورك توركدۆغان رایگه‌یاند، كه ١٥١٧ زیندانی نه‌خۆش كه نه‌خۆشی ٦٥١ كه‌سیان قورسه له زینداندان و پێویسته ده‌ستبه‌جێ به‌ربدرێن.
كۆمسیۆنی زیندانه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهه‌ده) لیستی زیندانیانی نه‌خۆشی تایبه‌تی به كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له بینای خۆی له ئه‌نقه‌ره خسته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیهه‌ده به‌شدارییان له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كرد. هاوسه‌رۆكی ئیهه‌ده ئۆزتورك له كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند، كه بۆ ئه‌وه‌ی مافی زیندانیانی نه‌خۆش بپارێزن خه‌بات ده‌كه‌ن و له ته‌واوی زیندانه‌كان ٣٤١ هه‌زار هه‌زار و ٥٠٢ زیندانی بوونیان هه‌یه.
توركدۆغان باسی له‌وه‌كرد، له زیندانه‌كاندا هه‌زار و ٥١٧ زیندانی نه‌خۆش هه‌ن كه دۆخی ته‌ندروستی ٦٥١ زیندانی دژواره.
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا داواكرا زیندانیانی نه‌خۆش ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.
توركدۆغان باسی له‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی په‌تای كۆرۆنا زۆر یاسا دروستكراون و زیندانیانی داد ئازاد كران و له نێوان زیندانیان جیاوازی كراوه و ئه‌وانه‌ی ئازادكراون ئه‌ندامی رێكخراوه تاوانكارییه‌كان و كه‌سانی تاوانباری دادوه‌ری هه‌بوون و زیندانیانی سیاسی پشتگوێخراون.
هـ . ب